ئاگادارییه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه
ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ینه‌وه كه نامه‌یان له رێگه‌ی سیسته‌می ناو تۆمار كردن بۆ حه‌ج بۆ چووه به مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان ئه‌گه‌ر تاوه‌كوو ئێستا زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی راست و دروستی پڕ نه‌كردووته‌وه ئه‌وا دوا واده رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 15/9/2026 ده‌بێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌روه‌ها داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه دووباره پێداچوونه‌وه به زانیارییه‌كان بكه‌ن و نامه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه پشت گوێ نه‌خه‌ن چونكه هه‌ر كه‌سێك تاوه‌كوو ئه‌و واده‌ی دیاری كراوه فۆرمه‌كه‌ی چاك نه‌كات مافی به‌شداریكردنی له تیروپشكی ناوی حاجیان نابێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه
13/9/2026









