پارتی وبارزانى ، مێژوو و یه‌كهه‌ڵوێستی نێوماڵی كورد
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
ئه‌م ڕێبازه‌ی ناوی بارزانییه و ئه‌و قوتابخانه و كاروانه مێژووییه‌ی كه مێراتگری شۆڕش و اپه‌ڕینه‌كانی گه‌لی كورده ، هه‌رده‌م ئامانج و ستراتیژی له مێژینه و له پێشینه‌ی ته‌بایی و یه‌كڕیزی گه‌لی كورد و هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان و نێوماڵی كورد و ئینجا پارێزگاریكردن بووه له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و كۆكۆدنه‌وه‌ی هه‌مووان بووه له ژێر یه‌ك ڕه‌شماڵدا ، ئه‌وه‌ش له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی كوردستان
به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر رووداوه‌كانی دوێنی و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستامان وبه‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی 23 ساڵ و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی پارتی و بارزانی ، هه‌رده‌م هه‌وڵه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌وه بوو تا گه‌لی كورد به یه‌كده‌نگی وته‌بایی له پێناو بوونی یه‌ك هێزی هاوبه‌ش به‌رگریی له به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان بكات ، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ حزب ولایه‌نێك نییه به‌ڵكو ده‌ستكه‌وت و وه‌ك سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موو هێزولایه‌نه‌كان ، بۆیه مێژوویش گه‌واهیده‌ره هه‌ركاتێك پێگه‌ی كوردستان له سه‌ر ئاستی عێراق و به‌غدا به‌هێزبوو بێت ، ئه‌وا توانیوێتی زیاتر كار بۆ پارێزگاریكردن له مافه‌ره‌واكان و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی بكات ، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینرێت چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی لێكترازانی نێوماڵی كورد و زاڵبوونی به‌رژوه‌ندی حزبی و كه‌سی به‌سه‌ر به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان دوژمنان ونه‌یاران زیاتر زیانیان به گه‌لی كورد و به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌یاندووه به‌تایبه‌ت كه ناوچه‌كه به قۆناغێكی سه‌خت و هه‌ستیار و گۆڕانكاری ڕیشه‌یی هه‌نگاو ده‌نێت
به‌هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ، حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق ، به‌هۆی لێكترازان و په‌رته‌وازه‌یی نێوماڵی كورد له ڕووی سیاسی و مافه ده‌ستوورییه‌كانییه‌وه به‌تایبه‌ت چ له رووی هاوبه‌شی له پۆسته سه‌روه‌ریی و گرنگه‌كان و ئینجا مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی ڕووبه‌ڕووی پێشێڵكاری زۆر بووه‌ته‌وه ، به‌ڵام نه‌بوونی یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی هێزه كوردییه‌كان وایكردووه ، نه‌یارانی كورد هه‌میشه زیان به مافه‌ره‌واكانی بگه‌ێنن و هه‌میشه له جیاتی گه‌لی كورد بڕیاریان له سه‌ر ماف و كاندید و شایسته‌كانی كه هه‌موو زیان بووه بۆ كوردستان داوه
بۆیه كاتێك باس له ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردستانی ده‌كرێت له عێراق ، گرنگه ئه‌و راستییه بگوترێت ، پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی ، هه‌میشه هه‌وڵه‌كانی له پێناو به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد بووه ، هه‌میشه ئامۆژگاری و پێشنیاری ئه‌وه بووه ده‌بێ گشت هێزولایه‌نه‌كان خۆیان له به‌رژوه‌ندی ته‌سكی حزبی و كه‌سی به‌دوور بگیرێت
ئه‌وه‌ی گرنگه بزانین ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی له سه‌ر چ بنه‌ما و ئامانجێك بێت كه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م ؛ بۆ قۆناغی ئێستای پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و عێراق ، زه‌رووره په‌رله‌مانی كوردستان به‌خێرایی و به‌بێ هیچ پاساوێك هێنانه‌وه‌یه‌ك كارا بكرێته‌وه و ببێته سه‌رچاوه‌ی بڕیاردان و چاودێری ، دواتر گرنگی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی كوردستان ، له سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ڕێزگرتن بێت له دیموكراسی و ماف و ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ په‌یوه‌ندییه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی كوردستان و متمانه‌ی كوردستانیانیش به حكومڕانی كوردستان به‌هێزتر و پته‌وتر ده‌بێت
دووه‌م؛ كوردستان وڵاتێكی دیموكراسی و ئازاده و هه‌ر حزب ولایه‌نێكی سیاسی خاوه‌ن بیروڕای جیاواز وتایبه‌ت به‌خۆیه‌تی ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م جێگه‌ی گڕنگی وتایبه‌تی خۆی هه‌یه ناكرێت هاوپه‌یمانی و ڕێككه‌وتن له دژی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان دروست بكرێت ، به‌تایبه‌تی كه نه‌یارانی ئه‌م ئه‌زموون و قه‌واره‌یه هه‌میشه له بۆسه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و لێكترازان بخوڵقێنن و زیان به‌م دیموكراسیترین ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگه‌ێنن
گرنگه بزانین گه‌لی كورد له پێناو گه‌یشتن به ئه‌مڕۆی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به گشت ده‌ستكه‌وته‌كان و دامه‌زراوه‌كان ده‌ریاییه‌ك خوێنی به‌خشیووه و كه‌سیش خێری به‌م گه‌ل و نیشتیمان نه‌كردووه ، بۆیه زه‌رووره‌تێكی مێژووییه چیتر كات به فیرۆ نه‌ده‌ین و له ئاست متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا بین و ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كیمان ، به‌كردار بێت بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و به‌كردار به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه ونیشتیمانه‌كه‌مان بپارێزین ، پارێزه‌ری مافه‌كان بین و ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌هێزتر بكه‌ین









