شەڕى ئیرادەى کوردستان بەڕێگەى درۆن ،سیاسى ، میلیشیاوجاشمورتەزەقەوە شکستخواردووە
رێبوار حەمەلاو شوانى
بە گەڕانەوەى بۆ مێژوویی نزیکى هێرش و پەلاماردان و گەمارۆخستنە سەر گەلى کورد و قەوارەى هەرێمى کوردستان ، ئەم فشارانە ، پێشتریش و قۆناغ بە قۆناغ بە سپۆنسەرى بەغدا و تاران دەستیپێکرد ، خوى جێبەجێ نەکردنى بنەماکانى هاوبەشى،سازان،هاوسەنگى ، ئینجا خۆ دزینەوە لەو ماددە و برگە دەستووریی و مافەرەوایانەى کوردستان ئاماژەیەکى روون و ئاشکرا بوون بەوەى دەسەڵاتدارانى عێراق باوەریان بە دیموکراسیی و فیدڕاڵى نەماوە و کار بۆ ئەوە دەکەن تا بەهەر تاکتیک و شێوازێک بێت پرسێک بەناوى کوردستان و ئەزموونى هەرێمى کوردستان نەمێنێت لەکاتێکدا ئەم قەوارەیە پێش ئەوانیش بوونى هەبوو و لە لایەن هیچ دەوڵەت و لایەنێکەوە وەک دیارى یانیش بۆ کورد دروست نەکرا بوو تا ئێستا کار بۆ نەهێشتن و لێوەرگڕتنەوەى بکرێت
ئەوەى گرنگە بزانین ، هەر لە دواى ساڵانى 2007 تا 2011 و ئینجا لە 2014 دەسەڵاتدارانى عێراق بە پاڵپشتى ئێران کاریان بۆ دەستوەردان و دروستکردنى گوشار لە سەر قەوارەى هەرێمى کوردستان ، هەر رۆژەوە بە سیناریۆ و پاساوێک دەستپێکرد و ئەم هێرش و پەلامار و پیلانگێرییانە لە 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 گەیشتە قۆناغێکى مەترسیدار بۆ داگیرکارى و کۆتایی هێنان بە قەوارەى هەرێمى کوردستان ، مێژوویش گەواهیدەرە کە چۆن هێزى پێشمەرگەى کوردستان بە رابەرایەتى سەرۆک بارزانى، خەونى دوژمنان و بەکرێگیراوانیان لە گۆڕنا و وانەیەکى کوشندە ومێژوویی پێیاندا کە هەرگیز لە بیرى نەکەن
بەڵام پێدەچێت ئەم داگیرکەران و میلیشیا تیرۆریست و جاش مورتەزەقانە مێشکیان بە رادەیەک وشک بێت وانە لە مێژوو وەرنەگڕن ، ڕق دوژمنە نامەردەکانیش بەرامبەر بە کوردوکوردستان و ئەزموونەکەى هەمیشەیی بێت ، لە دواى هێرشى ئەمەریکا بۆ سەر قاسم سولەیمان و ئەبوو مەهەدى موهەندیس لە بەغدا و کوژرانى چەندین سەرکردەى ئێرانى لە ڕووى سەربازى و ئەتۆمى لە ئێران و عێراق و لوبنان و ناوچەکە ، جارێکى تر ئێران و گروپ و میلیشیا تیرۆریستەکانى بەربوونە گیانى وڵاتانى ناوچەکە ئەوەى بانگەشیان بۆ دەکرد کە سنوورى پێنج پایتەخت بە بێ پاسپۆرت و بەربەست دەبڕن ، بەڵام دواتر لێیان بووە خەون و گوریسەکەیان لێ بووە بەخۆرى ، دەمهەوێت بڵێم ، لەدواى ساڵى 2020 وە هێرشى مووشەکى و درۆنى و تیرۆریستى ئەم تاقم و میلیشیانە و گوشارى هەندێک لایەنى زمان کورد بەڵام بەکرێگیراو بۆ دروستکردنى گوشار لەسەر هەرێمى کوردستان بە چەندین سیناریۆى جیاوازەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامى هەیە ، ئەوەتا هەموو کارتێکى سەربازى و سیاسى و ئابوورى دژى ئەم گەل و ئەزموونە تاقى دەکەنەوە ، تەنها رێگریش لە پێکهێنانى حکوومەتى کوردستان و کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان دەکەن و لە بەغداش بە ویستى خۆیان و سیاسەتى زۆرینەى فاشیزمى شیعى عەرەبى ئەو بیانەوێت لە پێشێڵکردنى دەستوور و هاوبەشى و سازان و هاوسەنگى و ڕەتکردنەوەى فیدڕاڵى و دژایەتیکردنى هەرێمى کوردستان و خەونى نەهێشتنى بە پاڵپشتى ئێران پەیرەو و ئەنجامى دەدەن
ئەوەتا جارێکى دیکە بە پاساوى شەڕى ئەمەریکاوئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران کە دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکى بە دۆزى کورد و مافەرەواکانییەوە نییە ، ئەو تاقم و میلیشیا لە یاسا دەرچوو و دڕندانە کە لە بەغداو تارانەوە هاوکارى وپاڵپشتى دەکرێن ، زۆر نامەردانە کەوتوونەتە پەلاماردانى درۆنى و مووشەکى بەناوى بەرەى موقاوەمە و ناوى سەیروسەمەرى دیکە ، بەڵام قێزەوە بوونەتە هۆى شەهید و برینداربوونى پێشمەرگە و خەڵکى سڤیل و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵى هاووڵاتیانى کوردستان
لەو لاشەوە لە عێراق لە جیاتى ئەوەى ڕووبەڕووى ئەو میلیشیاو گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچووانە ببنەوە ، ئەوا بەڕێگەى سیاسەتى زۆرینە و نادەستوورى دژایەتى کوردستان دەکەن و لەگەڵ بەکرێگیراوەکانیان لە پەلەقاژەى ئەوە دا جارێکى تر سەرۆککۆمارێکى بێ دەسەڵات بەڵام بۆ دەستکەوتى ماددى و سەرۆکوەزیرانێکى لاواز و سووک کە ناتوانێ سەروەرى بەغداش بپارێزێ نەخاسمە دژایەتیکردنى و بە سزاگەیاندنى میلیشیا تیرۆریستەکان بە خێرایی هەڵبژێرێنەوە و سووکایەتى بە سیستەمى فیدڕاڵى عێراق بکەن و خەونى نەهێشتنى قەوارەی کوردستان دەبینن
لە راستیدا ئەم تاقم و گروپانە چ بەڕێگەى سەربازى و چ بەڕێگەى سیاسییەوە ، هەموو هێلە سوور و هەموو سنوورەکانى دوژمنکاریی گەلى کوردستانیان بەرزاندووە ، بە چەندبارەبوونەوەى هێرشکردنیان بۆ سەر بارەگاى بارزانى و ماڵى سەرۆکى هەرێم و دامودەزگاکانى دیکەى هەرێمى کوردستان و ئەوەش ئامانج تێیدا ، نە دژایەتى ئەمەریکاوئیسرائیل و نە هیچ پەیوەندى بە ئێرانەوە هەیە ، بەڵکو ڕق ئەستوورییەکى بێ وێنەیە بەرامبەر بەم گەل ونیشتیمانە و سەروەرییەکانى و چاو هەڵنەهاتنە بۆ پێکەوەژیانى گەلانى کوردستان و عێراقە ، وێراى ئەوەى سەرکردایەتى سیاسى هەرێمى کوردستان هەمیشە رایانگەیاندووە و بەشێک نەبوونە و نابن لە شەڕەدا و هەوڵیى زۆرشیان داوە تا جەنگ و بەریککەوتن ڕوونەدا، بەڵام لەکاتى ڕوودانشیدا هەمیشە بێلایەنى خۆیان پاراستووە
بۆیە ، دواى ئەو شەڕە زیاتر لە 700 جار بە درۆن و مووشەک لەلایەن ئێران و گروپ و ملیشیا تیرۆریستیەکانیەوە لە عێراقەوە پەلامارى هەرێمى کوردستان دراوە ، بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان لە نێو ئەو شەرەدا تێوە بگلێنن ، تا کو بەو ڕێگەیەوە ئەو خەونەى کە 23 ساڵە هەوڵى نەمانى قەوارەى هەرێمى کوردستان دەدەن پێى بگەن
بەدڵنییاییەوە ، ئەو دوژمنکارییانەى عێراق و جاش مورتەزەقەکانیان پیلانگێریی و نەخشە بۆ دارێژراوە و چەندین ساڵە بە چەندین شێوازى جیا دژى کوردوکوردستان پەیرەو دەکرێت ، ئەوەتا ئێستا ئێران هەر پاساوێک دێنێتەوە تا گڵۆپى سەوز بۆ ئەو تاقم و گروپە میلیشیا تیرۆریستانە هەڵبکات بۆ ئەوەى دڕندانە پەلامارى بدەن و دەسەلاتدارانى بەغدا بێ ئەوەى بچووکترین هەنگاو بهاوێژن بەڵکو لە پشتەوە ، هاوکارى ماددى و سەربازییشیان بۆ فەراهەم دەکرێت ، وەک چۆن لەماوەى شەڕى 40 رۆژدا بە دەیان ملیارد دۆل









