ئی-پسوولە دووبارە بەردەستە بۆ پارەدان لەدوای پەرەپێدانەکانی وەزارەتی کارەبا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی کارەبا بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەینێت کە پارەدانی کارەبا دووبارە بەردەستە و سەکۆی ئی-پسوولە دەگرێتەوە. ئەمەش دوای ئەوەدێت کە زانیارییەکانی هاوبەشانی نوێ گواسترانەوە سیستەمی نوێی پسوولەکردن.
سیستەمی نوێی پسوولەکردنی تایبەت بەوەزارەتی کارەبا بەشێکە لە پڕۆژەی ڕووناکی و ئامانج لێی بریتییە لە باشترکردنی خزمەتگوزاری و پڕۆسەی پسوولەکردنە لەڕێگەی سیستەمێکی یەکخراو.
پڕۆژەی ئی-پسوولە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە مانگی شوبات ڕاگەیەندراوە بۆ پارەدانی پسوولە بە شێوەی دیجیتاڵی. ئەم پڕۆگرامە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراق (CBI) پەسەند کراوە.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی epsule.gov.krd بکەن.









