هەڵسەنگاندنی نەخشە ڕێگای یەکگرتوو بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان
هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌خشه ڕێگای یه‌كگرتوو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵیداوه وه‌كو هێزێكی سیاسی كوردی ناوه‌ندگه‌ری كاریگه‌ر ڕۆڵ ببێنێت له قوناغه جیاوازه‌كانی ژیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا،هه‌ر كاتێك هه‌رێم تووشی قه‌یرانێكی سیاسی بووبێت یه‌كگرتوو هه‌میشه رولێكی ئه‌رێنی گیراوه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كان و رزگاربوون له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و تێپه‌راندنی كێشه و قه‌یرانه‌كان،هه‌میشه پشتگێری و پالپشتی دیالۆگ و گفتوگۆ و دانوستاندن كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان،هه‌روه‌ها هه‌موو توانا سیاسی و كه‌ناله دیپلوماسییه‌كانی خۆی به‌كار هێناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه،واته یه‌كگرتوو هه‌میشه ڕۆڵی ناوه‌ندگێری بینیوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئالۆزی و ناكوكیه‌كان و پاراستنی هاوسه‌نگی سیاسی له ژیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌م رۆژگاره‌دا كه هه‌رێم به‌هۆی ناكوكی و ملمڵانێ سیاسیه‌كانی نێوان هه‌ردوو هێزی سیاسی كوردی تووشی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی توندبووه جارێكی تر یه‌كگرتوو به گیانێكی لێبورده‌یی سیاسی نه‌خشه ڕێگایه‌كی دارشتووه بۆ ده‌ربازكردنی هه‌رێم له‌م دۆخه سیاسییه‌ی تێكه‌وتووه،هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی شاندێكی سیاسی یه‌كگرتوو به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مینداری گشتی رێزدار سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین سه‌ره‌دانی هه‌ر یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كردووه،هه‌ردوو لایه‌ن ئه‌م نه‌خشه ڕێگایه‌ی یه‌كگرتوو تاكو ئاستێكی باش قه‌بولیانكردووه بۆ تێپه‌راندنی هه‌رێم له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی.
پێش ئه‌وه‌ی باسی نه‌خشه ڕێگای یه‌كگرتوو بكه‌ین بۆ رزگاربوونی هه‌رێم له‌و دۆخه سیاسییه‌ی تێكه‌وتووه ده‌مانه‌وێت باسی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی هه‌رێم و هوكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قه‌یرانانه بكه‌ین،هه‌موومان باش ده‌زانین پێش ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ناكوكی و ملمڵانێ سیاسی توند هه‌بوو له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ن له باره‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و شێوازی هه‌ڵبژاردن و یاسای هه‌لبژاردن له هه‌رێم،له‌دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن و ده‌ستپێكردنی هه‌لمه‌تی هه‌لبژاردن ناكوكیه سیاسییه‌كانی نێوانیان قوڵتر بووه،ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كاریگه‌رییه‌كی خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو هێزی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌رێم ،هه‌ر له میانه‌ی هه‌لمه‌تی هه‌ڵبژاردندا هه‌ردوو پارت وه‌كو دوو گه‌وره‌ترین هێزی سیاسی هه‌رێم هه‌میشه یه‌كترییان تومه‌تبار ده‌كرد به هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم،به‌داخه‌وه له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش كه‌ش و هه‌وای بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردن هه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ردوو لایه‌ن هه‌بووه،هه‌رچه‌نده زنجیره‌یه‌ك كوبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ستی پێكرد بۆ كوبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم به‌ڵام نه‌گه‌یشتن به هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسی گشتگیر بۆ هه‌لبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،هه‌ر له‌م كاته‌وه ده‌رگای په‌رله‌مان داخراوه و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكو ئێستا بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه،له‌م كاته‌وه هه‌رێم به‌هۆی ناكوكیه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن به قه‌یرانیكی سیاسی هه‌ستیاردا تێپه‌ر ده‌بێت،په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كارا نه‌كراوته‌وه و پێكهێنانی حكومه‌تێ نوێ دواخراوه و كێشه و گرفتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ر به‌رده‌وامه،ئه‌م قه‌یرانانه دۆخی سیاسی هه‌رێمی ناسه‌قامگیركردووه،كێشه و گرفته‌كانی هه‌رێمی فراوانتر و قوڵتر كردووه.
-په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان:
له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پاڵپشت به فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێكه‌وتی 2ی12ی 2024 په‌رله‌مانی كوردستان له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز و سروودی نیشتیمانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خولی شه‌شه‌می به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله محمد سلێمان ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستی پێكرد،له دوای سوێندخواردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی نه‌بوونی ڕێككه‌وتنی سیاسی پێشوه‌خته‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به كراوه‌یی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا،هه‌روه‌ها له رێكه‌وتی 22ی 1ی 2025 له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان وا بریاربوو په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه،به‌ڵام به‌هۆی ته‌وانه‌بوونی نیسابی یاسایی ئاماده‌بووان كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه و سه‌رۆكی كاتیش به‌هۆی هه‌ڵنه‌بژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو،له‌و كاته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی ناكوكیه سیاسییه ناوخۆییه‌كانی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم په‌كخراوه و له قه‌یرانێكی یاسایی و سیاسی‌دا ماوه‌ته‌وه،هه‌ر به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی ناكوكیه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو هێزی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌رێم دۆخی سیاسی هه‌رێم ناسه‌قامگیربووه،ده‌رگای په‌رله‌مان سالێك و حه‌فت مانگه به‌هۆی ناته‌بایی سیاسی هه‌ر به داخراوی ماوه‌ته‌وه و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه،كه‌واته هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م په‌كخستنه‌ی په‌رله‌مان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ملمڵانێ و ناكوكی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و پۆسته سیاسییه‌كان.
-دواخستنی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه فه‌رمیه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له‌و كاته‌وه هه‌ردوو حزبی براوه له هه‌ڵبژاردنه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستیان به گفت‌وگو و دانوستاندن كرد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی باڵا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ستی پێكرد بۆ ئاسانكاری كردن و زه‌مینه‌سازی كردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام به‌هۆی كه‌له‌كه‌بوونی ناكوكیه سیاسییه‌كانی نێوانیان به‌تایبه‌تی له ماوه‌ی هه‌لمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن كه گرژی و ئالۆزییه‌كانی نێوانیان گه‌یشتبووه ئاستێكی به‌رز پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی خاوكرده‌وه و ئاسته‌نگی زۆری تێكه‌وت و و هه‌ردوولایه‌ن نه‌گه‌یشتن به هیچ رێكه‌وتنێكی سیاسی بۆ چونیه‌تی دابه‌شكردنی پوسته وه‌زارییه‌كان،هه‌ر ئه‌م ناكوكیه سیاسیانه‌ی نێوان هه‌ردوو هێزی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌رێم وایكرد پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێواش بێته‌وه و دوابخرێت بۆ كاتێكی نادیار.
له راستیدا دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان هه‌میشه بابه‌تێكی سه‌ره‌كی بووه له كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم،هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان هه‌میشه یه‌كێك بووه له گرنگترین و سه‌ره‌كیترین خاله ناكوكیه‌كانی نێوانیان،هه‌ردوو لایه‌ن ناكوكییه‌كی توندیان هه‌بوو له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ببوه چه‌قی ململانێ و ناكوكی نێوانیان،هیچ لایه‌نێكیان ئاماده‌ییان تیایدا نه‌بوو نه‌رمیی بنوێنن له هه‌لویسته‌كانیان بۆ لێكتێگه‌یشتن و لیكَ نزیكبوونه‌وه،هه‌ر ئه‌م ناكوكیانه‌ی نێوانیان له‌سه‌ر هاوبه‌شی سیاسی و ئیداره‌دانی هه‌رێم و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاتێكی نادیار دواخستووه،پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم پێویستی به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه،چونكه تاكو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێرێت و په‌رله‌مان كۆنه‌بێته‌وه پرۆسه‌ی متمانه‌دان به حكومه‌تی نوێ به‌رێوه ناچێت،بویه تاكو په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه و ده‌رگای داخراو بێت پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر دواده‌كه‌وێت كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هه‌لبه‌ته له ماوه‌ی رابردوودا له‌دوای كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئالۆزبوونی پرۆسه‌ی پێكهینانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتن به هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین بانگه‌وازی سیاسی له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كراوه، نوێترین بانگه‌وازی سیاسی له‌لایه‌ن حزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راگه‌یاندراوه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌لبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و خێراكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان وه‌كو هێزیكی سیاسی میانره‌و له نوێترین بانگه‌وازی سیاسی خۆیدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ربازبوون له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی نه‌خشه رێگایه‌كی راگه‌یاندووه بۆ چونیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ،هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندێكی سیاسی یه‌كگرتوو به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رێزدار”سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین” سه‌ره‌دانی هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان،خوشبه‌ختانه هه‌ردوو لایه‌ن به ئه‌رێنی وه‌لامی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی یه‌كگرتوو داوه‌ته‌وه و وه‌كو یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ پێشاندانی نیه‌ت پاكی و گه‌راندنه‌وه‌ی متمانه‌ی سیاسی نێوانیان بریاری راگرتنی شه‌ری راگه‌یاندنیان داوه كه زیان به ته‌بایی سیاسی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یاندووه.
گرنگترین خاله‌كانی نه‌خشه رێگای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆی له سێ خاڵ ده‌بینته‌وه كه بریتین له:
-راگرتنی شه‌ری راگه‌یاندن
له كاتی هه‌بوونی قه‌یرانی سیاسی له وڵات‌دا شه‌ری راگه‌یاندن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان توند ده‌بێت،هه‌ریه‌كێك له لایه‌نه‌كان له رێگای كه‌ناله ئاسمانیه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌وڵی ناشرینكردنی وێنه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌دات بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی سیاسی‌یان، له‌دوای قوڵبوونه‌وه‌ی ناكوكیه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاستی ناكوكیه‌كه‌یان په‌ره‌یسه‌ندووه بۆ كه‌ناله ئاسمانیه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست شه‌ری مێدیایی له نێوان هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ستی پێكردووه،به‌داخه‌وه شه‌ری راگه‌یاندنی نێوان هه‌ردوو هێزی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌رێم یه‌كێكه له دیارده ناشرینه‌كانی سیاسه‌ت له هه‌رێمی كوردستان،چونكه ئه‌م شه‌ره مێدیایه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو نێوان هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ستی پێكردووه بووه‌ته هوكارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ناكوكی و ملمڵانێیه‌كانی نێوانیان و زیادبوونی دابه‌شبوونی سیاسی و ناته‌بایی سیاسی و دروستبوونی گرژی و ئالۆزی زیاتر له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوانیان،هه‌ر ئه‌م شه‌ره مێدیایه‌ی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌بایی سیاسی و یه‌كرێزی سیاسی كورد له به‌غدا،بویه یه‌كێك له‌و خالانه‌ی یه‌كگرتوو كه زۆر جه‌ختی لێكردووته‌وه له كاتی سه‌ره‌دانیان بۆ لای هه‌ردوو لایه‌نی ناكوك مه‌سه‌له‌ی راگرتنی ئه‌و هه‌لمه‌ته راگه‌یاندنه‌یه كه له نێوان هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ستی پێكردووه،خوشبه‌ختانه هه‌ردوو لایه‌ن ره‌زامه‌ندییان داوه بۆ راگرتنی شه‌ری مێدیایی،ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی پێك ناكوك ده‌بێته رێگاخوشكه‌رێك بۆ دروستكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ ئه‌نجامدانی گفت‌وگو و دانوستاندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانی نێوانیان.
-كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان
وه‌كو پێشووتر ئاماژه‌مان پێدا په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌هۆی نه‌بوونی رێككه‌وتنێكی سیاسی پێشوه‌خته‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌بێ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كوتایی به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هێنا،هه‌ر له‌و كاته‌وه به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌ن سیاسییه‌كان و قۆلبوونه‌وه‌ی ناكوكیه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو هێزی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌رێم ده‌رگای په‌رله‌مانی كوردستان به داخراوی ماوه‌ته‌وه ،بویه ده‌بینین یه‌كێك له خاله گرنگه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كگرتوو كه ئاراسته‌ی هه‌ردوو لایه‌نی پێك ناكوك كردووه مه‌سه‌له‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه،چونكه به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌سته‌م ده‌بێت،هه‌ر بویه له‌دوای ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی یه‌كگرتوو جموجولی سیاسی و دیپلوماسی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ستی پێكردووه بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی سیاسی و كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولایه‌نی ناكوك بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وخێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،چونكه لایه‌نه‌كان كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به كلیلی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم ناوه‌زه‌ند ده‌كه‌ن.
- دارشتنی سیاسیه‌تێكی هاوبه‌ش بۆ مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا
هه‌موومان ئه‌و راستییه باش ده‌زانین كه هه‌رێمی كوردستان له رووی ئابووریه‌وه به قوناغێكی سه‌ختی داراییدا تێپه‌رده‌بێت و تووشی خوێنبه‌ربوونێكی ئابووری سه‌خت بووه،له‌دوای سه‌رهه‌لدانی گرژی و ئاڵۆزی نێوان حكومه‌تی فیدرالی و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه پرسی خه‌رجكردنی موچه‌ی هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته خالی ناكوكی سه‌ره‌كی نێوانیان،به‌داخه‌وه ئه‌م ناته‌بایی سیاسی و دابه‌شبوونه سیاسییه‌ی كورد له به‌غدا كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر پێگه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ،هه‌ر ئه‌م دابه‌شبونه‌یه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان وایكردووه به‌غدا له مه‌سه‌له‌ی خه‌رجكردنی موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم به دڵی خۆی ره‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات و هه‌موو مانگێك له كاتی دیاریكراوی خوی‌دا به بیانوی جۆرا و جۆر دوای بخات،بویه له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی یه‌كگرتوو یه‌كێك له خاله‌كان كه زۆر ته‌ركیزی له‌سه‌ر كردووه مه‌سه‌له‌ی دارشتنی سیاسه‌تێكی هاوبه‌شه بۆ مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی موچه‌ی هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان و باشتركردنی بژیوی خه‌لكی كوردستان.
گرنگترین ئاسته‌نگ و خاله لاوازه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كگرتوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان:
-ناكوكی قۆلی سیاسی:له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ناكوكی و ملمڵانێی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی له نێوان هه‌ردوو هێزی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌رێم له باره‌ی پرسی پارێزگاری كه‌ركوك و یاسای هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم گرژی و ئاڵۆزی سیاسی زۆری تێكه‌وتووه،به‌داخه‌وه ئه‌م ناكوكیانه‌ی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی پێك ناكوك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌لات و هاوبه‌شی سیاسی ته‌نیا به راگرتنی شه‌ری مێدیایی كێشه و ناكوكیه قۆله‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر ناكات،بویه ئه‌م جیاوازییه سیاسییه قۆله‌ی نێوانیان بووه‌ته ئاسته‌نگ و خالی لاوازی سه‌ركه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
-نه‌بوونی متمانه‌ی سیاسی:به‌هۆی ناكوكی و ملمڵانێی سیاسی و شه‌ری مێدیایی و تومه‌تباركردنی یه‌كتر متمانه‌ی سیاسی نێوان هه‌ردوو هێزی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌رێم زۆر لاواز بووه،چونكه له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوودا به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناكوكیه‌كانی نێوانیان و تومه‌تباركردنی یه‌كتر به هوكاری سه‌رهه‌لدانی قه‌یرانه‌كان ئاستی متمانه‌ی سیاسی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتووته ئاستێكی نزم،بویه كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی سیاسی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن به‌هوكاری ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ژمارده‌كرێت.
-پاپه‌ندنه‌بوونی فه‌رمی:ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی یه‌كگرتوو بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم هیچ پاپه‌ندبوونێكی فه‌رمی و یاسایی له گه‌لیدا نییه به‌لكو له چوارچێوه‌ی بانگه‌وازێكی سیاسی خوێندنه‌وه و راڤه‌ی بۆ ده‌كرێت،كه‌واته هه‌ردوو لایه‌نی ناكوك هه‌ر كاتێكیان بوێت ده‌توانن پاپه‌ندی بانگه‌وازه‌كه‌ی یه‌كگرتوو نه‌بن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ،هه‌ربویه پاپه‌ندنه‌بوونی فه‌رمی لایه‌نه‌كان بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێم به خالی لاوازی بانگه‌وازه‌كه‌ی یه‌كگرتوو داده‌نرێت.
-دانانی خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی و په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم:ماوه‌ی سالێك و حه‌فت مانگه په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ناكوكیه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن په‌كخراوه و پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرژی و ئاڵۆزی سیاسی زۆری به‌خویه‌وه دیوه،هه‌ر بویه له دوای قۆلبوونه‌وه‌ی ناكوكیه سیاسییه‌كانی نێوانیان و دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌دوای 19 مانگ و نیو ده‌ستنیشانكردنی خشته‌یه‌كی كاتی كه‌له مانگێك زیاتر تێپه‌ر نه‌كات بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌هۆی بوونی گرفتی قۆلی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ناكوك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و هاوبه‌شی سیاسی به یه‌كێك له خاله لاوازه‌كانی بانگه‌وازی یه‌كگرتوو داده‌نرێت.
-سنوورداركردنی لایه‌نه‌كان:ئه‌م بانگه‌وازه‌یه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ ئاشته‌وایی سیاسی و ده‌ربازبوون له چه‌قبه‌ستوویی سیاسی ته‌نیا ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كردووه،له كاتێكدا چه‌ندین هێز و لایه‌نی سیاسی تر هه‌ن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم هه‌یه،بویه پێشكه‌شكردنی ده‌ستپێشخه‌ری ته‌نیا بۆ دوولایه‌نی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌رێم و بێبه‌شكردنی رۆلی لایه‌نه سیاسییه‌كانیتر له مه‌سه‌له‌ی به‌شداریكردن له گفت‌وگو و دانوستاندنه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به یه‌كێك له خاله لاوازه‌كانی بانگه‌وازی یه‌كگرتوو هه‌ژمارده‌كرێت.
-هاوپه‌یمانی سیاسی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ
پێكهێنانی هاوپه‌یمانی سیاسی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ به یه‌كێك له گرنگترین رووداوه سیاسیه‌كانی ساڵی 2026 هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت،ئه‌م هاوپه‌یمانه سیاسییه‌ی نوێیه‌ی نێوانیان به یه‌كێك له خاله لاوازه‌كانی بانگه‌وازی یه‌كگرتوو داده‌نرێت،چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م هاوپه‌یمانه سیاسیه‌ی نێوانیان بوه هۆی فروانبوون و قولكردنه‌وه‌ی ناكوكیه‌كان له‌گه‌ڵ پارتیدا ئه‌وا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بانگه‌وازی یه‌كگرتوو ده‌بێت،هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م هه‌نگاوه سیاسیه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه وه‌كو كارتێكی فشار ده‌بینیت له به‌رانبه‌ریدا له كاتی دانوستاندن و گفتوگوكاندا له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ،ته‌نانه‌ت پارتی ئاماده‌یی تیایدا نییه مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانه سیاسییه‌ی نێوانیان بكات بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هه‌رێم،بویه ئه‌م هاوپه‌یمانه سیاسییه‌ی نێوان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ به یه‌كێك له هوكاره‌كانی به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.
له دوای درێژبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دواخستنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چه‌ندین كوبوونه‌وه‌ی دوولایه‌نی و چه‌ند لایه‌نی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه،هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی باڵاش چه‌ندین گۆرینه‌وه‌ی نامه و نه‌خشه رێگا و ده‌ستپێشخه‌ری سیاسی راگه‌یاندراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان،ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆبوونه‌وه و نامه گورینه‌وه و نه‌خشه رێگه سیاسییانه ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارامه بۆ متمانه‌سازی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ كوتایی هێنان به په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كان و ده‌ربازبوون و رزگاربوون له‌چه‌قبه‌ستوویی سیاسیی و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان،له كوتاییدا هیواخوازین ئه‌م ده‌ستپێخه‌رییه نوێیه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ببێته رێگا خوشكه‌رێك بۆ متمانه‌سازی نێوان لایه‌نه سیاسییه پێك ناكوكه‌كان و كوتایی هێنان به په‌كخستنی دامه‌زراوه‌كان و هه‌لبژاردنی زمانی گفت‌وگو و دانوستاندن بۆكوتایی هێنان به كێشه و قه‌یرانه‌كان و به ئه‌نجام گه‌یشتنی هه‌وله سیاسی و دیپلوماسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.









