لەسەر بەکارهێنانی وشەی “شيمال عراق” تەها قادر سزا دەدرێت

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان شەپۆلێكی ناڕەزایی بەرانبەر گۆرانیبێژ تەها قادر دەستی پێ كردووە، ئەو لە چێشتخانەیەكی دهۆكدا دەڵێت، “شیمال حلو”.

هەرێمی كوردستان ماوەی 100 ساڵ خەباتی تێدا كرا تا تێیدا عەقڵی ئەوانە بێنێتەوە جێی خۆی كە لەبری كوردستان دەیانگوت، “شیمال”.

بەڵام ئێستە چێشتخانە و بازاڕ و گۆرانیبێژ ئەو كارە بەدڵی هەوادارەكانیان كە عەرەبە دەكەن، رێز لە ناوی كوردستان و خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی میلەتەكە ناگرن و بەزمانی عەرەبی لەسەر كارەكەیان دەنووسن و گۆرانی عەرەبی لێ دەدەن و تەنانەت “شیمال”یشی هاتە سەر