ئاگاداری لە زانکۆی سەلاحەدین بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢
“ سامان عەبدوڵلا “ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ هەولێر دەست بە دابەشکردنی فۆڕمی تاقیکردنەوەی جەستەیی بەسەر دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی ـ وێژەیی) و دەرچووانی پەیمانگەی وەرزشیی حکومی و ناحکومی دەکات.
🔹 ماوەی وەرگرتنی فۆڕم لە (2026/8/12) دەستپێدەکات و لە (2026/8/28) کۆتایی دێت،
بۆ وەرگرتنی فۆڕمیش سەردانی تۆمار بکەن.
پێداویستییەکانی وەرگرتنی فۆڕم لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان (2026 – 2027)
- دەرچووی پۆلی دوازدەی (زانستی، وێژەیی) ساڵانی (2025 – 2026)، دەرچووی (2024 – 2025) لە هیچ شوێنێک وەرنەگیرابێت و نووسراوی فەرمیی قوتابخانەی پێبێت.
- تەمەنی لە (25) ساڵ زیاتر نەبێت (لەدایکبووی 2001 بەدواوە).
- پێویستە ناسنامەی تاقیکردنەوەی پۆلی دوازدە، وێنەیەکی معاملاتی و ئەنجامی تاقیکردنەوەی پێبێت. کۆنمرەی لە (385) واتە 55% کەمتر نەبێت.
- دەرچووی قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان یان ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت بەپێی سیستەمی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم.
- مەرجە پزیشکییەکان تێپەڕێنێت.
- ماوەی دابەشکردنی فۆڕم: (12-08-2026) تا (28-08-2026) کاتژمێر (09 بۆ 12)ی نیوەڕۆ.
پێداویستییەکانی وەرگرتنی فۆڕم (پاڵەوانان) (2026 – 2027)
- دەرچووی پۆلی دوازدەی (زانستی، وێژەیی) ساڵی (2025 – 2026) بێت.
- یاریزانی هەڵبژاردەکانی (کوردستان و عێراق)، زۆرتر لە پێنج ساڵی بەسەر کۆتا بەشدارییدا تێنەپەڕیبێت.
- پلەی یەکەم تا سێیەمی (عێراق، هەرێمی کوردستان) بۆ یاریی تاک و تیمی بەدەستبهێنابێت و زۆرتر لە پێنج ساڵی بەسەر پاڵەوانێتییەکەدا تێنەپەڕیبێت.
- پلەی یەکەمی (پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان) بۆ یاریی تاک و تیمی بەدەستبهێنابێت و زۆرتر لە پێنج ساڵی بەسەر پاڵەوانێتییەکەدا تێنەپەڕیبێت.
- نووسراوی فەرمی لە (لێژنەی ئۆڵۆمپی، چالاکیی وەرزشیی قوتابخانەکان، یان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و لاوان) بهێنێت لەگەڵ بەڵگە (میدالیا، وێنە… هتد).
- تەمەنی لە (35) ساڵ زیاتر نەبێت (لەدایکبووی 1991 بەدواوە).
- پێویستە ناسنامەی تاقیکردنەوە و وێنەیەکی معاملاتی پێبێت. کۆنمرە رەچاو ناکرێت، تەنیا دەرچوونی لە پۆلی دوازدە بەسە.
- دەرچووی قوتابخانەکانی هەرێم یان ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت بەپێی سیستەمی پەروەردەی هەرێم.
- خوێندنی پیشەیی (پیشەسازی، بازرگانی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار) تێکڕای کۆنمرەی لە (60%) کەمتر نەبێت.
- مەرجە پزیشکییەکان تێپەڕێنێت.
- ماوەی دابەشکردنی فۆڕم: (12-08-2026) تا (28-08-2026) کاتژمێر (09 بۆ 12)ی نیوەڕۆ.
پێداویستییەکانی وەرگرتنی فۆڕم (پاڕالێل) (2026 – 2027)
- دەرچووی پۆلی دوازدەی (زانستی، وێژەیی) ساڵانی (2021-2022) تا (2025-2026).
- تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت (لەدایکبووی 1996 بەدواوە).
- پێویستە ناسنامەی تاقیکردنەوەی پۆلی دوازدە و وێنەیەکی معاملاتی پێبێت.
- دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگە حکومییەکان (دەرچووی پۆلی دوازدەی زانستی و وێژەیی) دەتوانن بە پاڕالێل بخوێنن، بەمەرجێک زۆرتر لە پێنج ساڵ بەسەر دەرچوونی دوازدەدا تێنەپەڕیبێت.
- دەرچووی قوتابخانەکانی هەرێم یان ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت بەپێی سیستەمی پەروەردەی هەرێم.
- مەرجە پزیشکییەکان تێپەڕێنێت.
- ماوەی دابەشکردنی فۆڕم: (12-08-2026) تا (28-08-2026) کاتژمێر (09 بۆ 12)ی نیوەڕۆ.
پێداویستییەکانی وەرگرتنی فۆڕم (پەیمانگە وەرزشییە حکومی و ناحکومییەکان) (2026 – 2027)
- دەرچووی ساڵی (2025 – 2026) بێت.
- دەرچووانی پەیمانگەی حکومی کۆنمرەیان لە (55%) کەمتر نەبێت.
- دەرچووانی پەیمانگەی حکومی ئەگەر کۆنمرەیان لە (55%) کەمتر بێت، بە پاڕالێل وەردەگیرێن.
- تەمەنی لە (25) ساڵ زیاتر نەبێت (لەدایکبووی 2001 بەدواوە).
- دەرچووانی پەیمانگەی ناحکومی کۆنمرەیان لە (65%) کەمتر نەبێت.
- مەرجە پزیشکییەکان تێپەڕێنێت.
- ماوەی دابەشکردنی فۆڕم: (12-08-2026) تا (28-08-2026) کاتژمێر (09 بۆ 12)ی نیوەڕۆ.
پێداویستییەکانی وەرگرتنی فۆڕم (پەیمانگە وەرزشییە ناحکومییەکان – پاڕالێل) (2026 – 2027)
- دەرچووی ساڵی (2025 – 2026) بێت.
- کۆنمرەی لە (60%) کەمتر نەبێت.
- تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت (لەدایکبووی 1996 بەدواوە).
- مەرجە پزیشکییەکان تێپەڕێنێت.
- ماوەی دابەشکردنی فۆڕم: (12-08-2026) تا (28-08-2026) کاتژمێر (09 بۆ 12)ی نیوەڕۆ









