شاندێکی ئیرانی لە بەغدا
شاندێکی ئێرانی بۆ نێوەندگیری نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە بەغدا
عەبدولرەحمان جەزائیری، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا راگەیاند؛ ئێوارەی ئەمرۆ وەفدێکی باڵای ئێرانی بۆ چارەسەکردنی کێشەی بەربژێرکردنی سەرۆکوەزیران گەشتونەتە بەغدا و بریارە لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان کۆببنەوە تاکو بەربژێری دیاری بکەن بۆ سەرۆکوەزیرانی عیراق تا زوترین کات یەکلابکرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی بێت، ئەو وەفدەی ئێران بهسەرۆکایەتی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس هاتوون و بریارە هەر ئەمشەو لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە کۆتایی بەو کێشەیە بهێن کەسێک دیاری بکڕێت بۆ سەرۆک وەزیران..









