د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نوری مالیکی دەکات
د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نوری مالیکی دەکات بەبۆنەی کاندیدیکردنی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق.
سەرۆک کۆمار، لە پەیامەکەیدا، هیوای سەرکەوتن بۆ نوری مالیکی دەخوازێت لە ئەرکەکەیدا و ئومێد دەکات سەرکەوتوبێت تا خزمەتی زیاتری عیراق و گەلەکەی بکات.
هەروەها سەرۆک کۆمار هیواشی خواستوە لە داهاتوودا عیراق چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی زیاتر بەخۆوە ببینێت لە سەر بنەمای بەهێزکردنی پرەنسیپی هاوبەشی نیشتمانی و رەچاکردنی بەرژەوەندیی باڵای عیراق بەشێوەیەک کە ئاواتەکانی گەلی عیراق لەبواری ئەمنی و گەشەپێدان و خزمەتگوزاری بەدی بهێنێت.









