شیکەرەوەی سیاسی و شیکەرەوەی مرۆڤ!
کانی هەڵەبجەیی
شیکەرەوەی سیاسی و شیکەرەوەی مرۆڤ!
کاتێك شەڕێك ڕوودەدات،لەهەرێمێك یان لەسەر ئاستی جیهان هەر زوو بە ڕەنگی سوور دەنووسن (بــــــەپەلە)وشیکەرەوەی سیاسی دێن هەنگاو بەهەنگاو شیکردنەوە بۆ هۆکاری شەڕەکە،ئەگەر یەکێك لەلایەنەکان سەربکەوێت ئەی لایەنەی کەوتوو سزای چی دەبێت؟ جیۆپۆلۆتیکی چی لێدێت،….هتد.
وە هەنگاو بەهەنگاو دەسەڵاتی چوارەم (میدیا)دێت و ژمارەی قوربانیان،جۆری چەك،لایەنی پەیوەندیدار،و پێشبینی داهاتووی نزیك و دوور بۆ شەڕەکە دەکرێت،لەم هەموو سەرقاڵ بوونە هەرێمیە یان جیهانیەی کە پەیوەستە بە شەڕەکەوە ،و زیاتر چڕ کردنەوەی گرنگیدانەکان لەسەر بنەمای (براوەو دۆڕاو)، هەروەها لەمیانەی ئەم چاودێری کردنە چڕەی دۆخەکە ،(سێ جۆر شیکەرەوەمان بۆ ڕوون دەبنەوە: شیکەرەوەی ڕابردوو،ئێستە ،داهاتوو) باسی ڕێزمانی کوردی ناکەم باسی دەمەکانی ژیان دەکەم کە لەم سێ دەمە پێک دێت بە گشتی،وە دەمێکی ترمان هەیە دەمی خەیاڵکردن ،ئەمەش هەر دەسەلاتی چوارەم هەڵدەستێت بە هێنانە ناوەوەی کۆمەڵێك پسپۆڕی دروستکردنی (خەیاڵ کردن)، ئەم پسپۆڕانە یەن بەبپێی ویستی پارتە سیاسیەکەیان ئاڕاستەی رای گشتی دەکەن بێئەوەی هەستی پێ بکرێت،نمونەیەکی زۆر سادە( فڵان وڵات ئەگەر لەگەڵی بین و شەڕی بۆ بکەین وڵاتمان لەداهاتوو بۆ پێش دەخات،یان تاکەکان هان دەدەن لەگەڵ شەڕ بن و ڕەگی توندوتیژی دەچێنن بە خەیاڵەکانیان،…هتد.
هەر ئەم تاقمە یاری بە مێژوو و هەستی تاک دەکات و دەگەڕێن کام ڕوداو زۆر کاریگەرە تازەی دەکەنەوەو دەیخەنەوە کۆمەڵگە، لەم دۆخەدا ئێمەی مرۆڤ کاولکاریەکانمان بیردەچێتەوەو ئاڕاستە دەکرێین لەسەر بنەمای بردنەوەی شەڕ!
کێ بردیەوە ؟
ژینگە:بە بەرهەم هێنانی چەک و بەکارهێنانی دژی یەکتر وێران بوو بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن زیاتر لەسەدەیەک ،ئەگەر کاریگەری ئەم چەکە کوشندانە بڕوات لەناو سروشت و زەوی و ئاسمان !
ئاژەڵەکان:دەکوژرێن دەسووتێنرێن ،ئەو هێلانەو ژیانە سادەیەی دروستیان کردووە بەدەستی ئێمەی مرۆڤی ئاقڵ وێران دەکرێت.
منداڵەکان:پاکترین قۆناغی ژیانی مرۆڤ منداڵە ،گەر منداڵێك لە ژینگەیەکی پڕ توندوتیژی گەورە ببێت ،داهاتووش مرۆڤێكی توندوتیژ پەروەردە دەبێت و ئەنجامەکەشی لەکۆمەڵگەی شەرقی بەتایبەتی وڵاتانی وەک (ئەفغانستان،عێڕاق،سوریا،ئێران…هتد.بەدی دەکرێت.
سیستەمی کار:جگە لە کەرتی سەربازی هەلی کار لەکەرتەکانی تر قورس بەدەست دەکەوێت و وڵاتێکی جەنگی بەرهەمدێت،لەکۆتایدا سەرباز و خێزانەکانیان دەمێنێتەوە !
من وەک نووسەرێکی ئازاد و وڵات دۆست هیوادارم ئێمەی کورد بەئاشتی تێکەڵی سیستەمی سیاسی بین وە ئەگەریش شەڕێك بڕیاربێت بەشداربێت بابۆ ئامانج و یەکبوونمان بێت نەک بەرژەوەندی تایبەتی🤝💐









