کتێبخانەی گشتی هەولێر هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەکات

چەمچەماڵ ٢٩-٧-٢٠٢٦

ئەمڕۆ چوارشەممە خاتوو ناز فەلەکەدین کاکەیی بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی هەولێر لەگەڵ شاندێکی کتێبخانەگشتییەکەیان سەردانی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ-یان کرد لە لایەن هێرش عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ و بەشێک لە فەرمانبەرانمانەوە پێشوازیان لێکرا.

لە سەردانەکەیاندا پاش گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی خوێندن و خوێندنەوە و کتێبخانەی گشتی نزیکەی (٠٠٠ ١٠) کتێب لەسەرچاوەی جۆراوجۆریان پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ کرد.

بەناوی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێزیان و هەموو ئەو بەڕێزانەی هاوکار و هەماهەنگ بوون لە کەمپینەکانی کۆکردنەوەی کتێب هیوادارین نموونەیان زۆربێت .

لەهەمانکاتدا بەڵێن بە خوێنەران و شەیدایانی کتێب ، نووسەران و توێژەران و خوێندکاران دەدەین کە دوای نۆژەنکردنەوەی بینای کتێبخانەکەمان سەرجەم سەرچاوە و کتێبەکان دەخەینە بەردەستیان.