هەر لە بیرمە !
من پۆلی سێیەمی سەرەتایی بووم ساڵی ١٩٩٨
لەگەڵ باپیری رەحمەتیم مەلا عەبدالله خضر بەگ هەسنانی و نەنکم گولیزار وەسمان بەگ سیتکانی چوین بۆ شاری هەولێری خۆشەویست لەوێشەوە بەڕێکەوتین بۆ شاری موصڵی ڕژێمی ئەوکات ، باپیرم بە ڕەحمەت بێت مەکتەبەی هەبوو لە دیانای کۆن بەناوی مەکتەبەی حەسەن بەگ ” کاتێک کە لە ڕێگا بوین بەرەو هەولێر ” کە گەیشتین باپیرم چەند دەفتەرو کتێبی کوردی و قەڵەم و قرتاسیەی کڕی بۆ دوکانەکەی ، دوای ئەوە سواری پاسێک بووین ئەوکات پێیان دەگوت کۆستەر ئیتر بەڕێکەوتین بۆ شاری موصڵ لە ڕێگادا کەوتینە ناو بازگەیەکی ڕژێمی بەعس پاسەکەیان وەستاندو نزیکەی شەش بۆ هەشت کەس دەبووین زۆر بە بێ زەیانە هاتنە ناو پاسەکەو ئەو کەسانە لەگەڵمان بوون ژن و پیاوو منداڵ بوون زۆر بە بێ زەیانە مامەڵیان لەگەڵ دەکردن وچونکە کورد بوون ، دواتر یەک بە یەک سەیری شتومەکی کەسەکانیان دەکردو تاڵانیان دەکرد ژنەکانیان جیا کردنەوە پیاوەکنیشیان جیاکردەوە گەنجەکانیان دەبرد دوایی زۆر بە شێوازکی ناشیرین لە ئافرەتاکن دەهاتنە پێش و هەرگیز لە بیر ناکەم دارێکیان بە دەستەوە بوو رەنگی ڕەش بوو لە قاچەکانی ژنەکانیان دەدا دوایی یەکێک هاتە پێشەوەو بە باپیرمی گووت ئەوە چیە بە دەستتەوە چیت پێیە نەنکم منی لەژێر عەباکەی خۆی شاردبوەوە منیش تۆزێک عەباکەم لادابوو سەیرم دەکرد بینیم هەرچی شتومەکی باپیرم هەیە تاڵانیان کرد وە کاتێک زانیان چەندین کتێبی کوردی پێیە کتێبەکانیان هەموو پارچە پارچە کرد من کە بینم یەکسەر ڕامکرد بۆ لای باپیرم گوتم بۆ وادەکەن یەکێک لە عەسکەرەکان هاتە پێشەوەو دەنگی بەرز کردەوە گۆتی تۆچی ها ؟؟ منیش لەسەرخۆ گووتم کوردم ! چاوی سور ببوو دوو داری لە قاجەکانم دا گووتم ڕۆژێک دێت ئێمە کتابەکانی ئێوە پارچە پارچە دەکەین ! ئیتر کە شتوومەکەکانیان تاڵان کردو بردیان ئەوچەند گەنجەی لەگەڵمان بوون بردیان گووتیان دەی ئێوە بڕۆن … هەرگیز لەبیر ناکەم ! داخی ئم ڕۆژەم ئێستاش هەر لە دڵمە هەمیشە و هەر دەبێ کورد سەرکەوێت ، سەربەرزی و سەرکەوتنی کورد لە یەکڕێزی گەلی کورد دایە.
کازیوە هەسنانی









