سەردانەکەی ماکڕۆن ومەغزاکانی

ئەسرین شوانی

کاتێ سەرۆکی ووڵاتێکی زلهێزی وەک فەڕەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات،تەنها سەردانێکی ئاسایی نیە و چەندین خوێندنەوە هەڵدەگرێت،مانا و مەغزای تایبەت بە خۆی هەیە،لە بەر ئەوە فەڕەنسا کە دەمێکە خۆی بە دۆستی کورد چواندوەو لەو مەیدانەش دا زۆر هەنگاوی ئەرێنی ناوە هەوڵەکانی دەرهەق بە کورد و هەرێمی کوردستان بە سەمەر بوە،لە بەر ئەوەی فەڕەنساو سەڕۆکی ئەو ووڵاتە باش دەزانن کەوا هەرێمی کوردستان گرنگی جیۆستراتیژی و جیۆسیاسی هەیە،و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاکە ناوچەیە لە هەنگاونان بەرەو دیموکراسی و ڕاگرتنی سەقامگیری هەنگاو نان بۆ ئارامی و ئاشتی و پێکەوەژیان، کەواتە سەردانەکەی ماکڕۆن ئەوەمان پێ دەڵێت کەوا کوردو هەرێمی کوردستان دۆستی ڕاستەقینەی هەیەو لە ڕۆژە سەختەکان دا پشتی تێ ناکرێت،هەروەک لە شەڕی دژی داعش بینیمان.