بینەرێک لە شانۆی گەردووندا: نامۆ یی بیركردنەوەی پێشمەرگە و بڕوا بە نهێنیی هێزی ..
Garmiyan Salahaalden
شیکاری دەروونی (لۆژیکی ناوەوەی تاکی پێشمەرگە )
- جیاواز چاودێریکردنی :
پێشمەرگە دووبەرەکییەکی وجودیی (بوونگەرایی) ناوازە ئەزموون دەکات؛ وەک چاودێرێکی دەرەکی ژیان ئەزموون دەکات، تەنانەت کاتێک کە خۆی پاڵەوانەکەی بێت. ئەمە ئەوەندە جیابوونەوەیەکی نەخۆشی نییە، بەڵکو میکانیزمێکی بەرگری ئاڵۆزە بۆ ووجودی بوونی پەڵەوانێک مێژوو و ئێستا بۆ داهاتوو دەپارێزێت ، هەنگاوێکە بۆ دواوە بۆ بینینی وێنە گەورەکەی مێژووی خەبات . ئەو هەستەی کە شتێک لەناو ئەودا “بەردەوامە” ئەو خاڵە بەرزەی هۆشیارییە و رۆشنبیری بوونی بە شکۆدارێتی بۆ نیشتمان ، ئەو “(سوپێریگۆ )، منی باڵا “یە کە لە هەڵاوسانی دیمەن و هەستەکان دابڕاوە. پێشمەرگە لێرەدا لە ژیان ڕاناکات، بەڵکو ترسی ئەوەی هەیە کە پێی نە بپارێزرێت و ئەو جەوهەرە بەردەوامە لەدەست بدات کە ووڕەیەتی . - ناخی تاکی پێشمەرگە نامۆبوون وەک دەوڵەتێکی ناوەکی لە خودی بەوڕەیدا کاریگەری لە ڕووی دەروونییەوە لێدەکات، پێشمەرگە تەنیایی وەک نەبوونی ئەوانی دیکە ئەزموون ناکات چونکە دیدگای ئەوانی دی بەرتەنگتر و دنیا بینیان تەسکە ، بەڵکو وەک بوونی سەرسەختی خودی جیاوازی خۆی ئەزموون دەکات لە مەودایەی بەرفراوانتری هیوا بەخشی ، پرسیاری “بەڕاستی من کێم؟” “بۆ بێ دەوڵەتم!” هێرشێکە دەکاتە سەر خودی خۆی بۆ ڕەواندنەوەی ترس لە نەمان چونکە ناسنامەکەی بەستراوەتەوە بە ڕۆڵێکی کۆمەڵایەتی (باوک، هاوڕێ، کارمەند ، قوربانیدەر ، پارێزەر ، پشت وپەنا و چیایی بەرگری) بەڵکو بە بیرۆکەیەکی ئەبستراکت لەبارەی خۆیەوە کە هێشتا بەدی نەهاتووە. گەڕانی ئەو بۆ سەربەخۆیی گەڕان نییە بۆ مرۆڤەکان، بەڵکو بۆ ئاوێنەیەک کە ڕەنگدانەوەی حەقیقەتی ناوەوەی خۆیەتی وەک سنبولێکی هەمیشەی ، کە هەمان زمان وشڕۆڤەی لەگەڵ کەسدا هاوبەشی نییە. ئەو هەستەی کە “کەس بەڕاستی لێی تێناگات” دووپاتکردنەوەیەکی ناڕاستەوخۆیە بۆ تایبەتمەندی پێکهاتەی قووڵی دەروونییەکەی، نەک تەنها گلەیی لە ئێستا و هەڵەی ئەوانی دی لە ڕابردوودا .
پێشمەرگە و شیکاری کۆمەڵایەتی (ئەو نامۆیە لەناو قەرەباڵغی)
- دەمامکی کۆمەڵایەتی و یاخیبوونی بێدەنگ:
لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە پێشمەرگە بە باشی لە هەموو ڕۆڵەکان تێدەگات و دەتوانێت بە لێهاتوویی بیانگێڕێت کاتێک بیەوێت، بەڵام ڕەتیدەکاتەوە بچووک بکرێتەوە بۆیان یا بێتە ئاستی ئەوانی بەرواڵەت تەنها بە چەکدارێکی دەزانن .
دەستەواژەی “لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، ڕووخسارەکان دەگۆڕدرێن” راستە و ئاماژەیە بۆ هۆشیارییەکی توندی ئەو لە ناسکی دەمامکە کۆمەڵایەتییەکانە . لە پشت پەردەوە شانۆ دەبینێت، تەنانەت لە ئینتیمیترین ( ساتی سۆز) ساتەکانیشدا هەست بە نامۆبوون دەکات، چونکە دەزانێت مرۆڤەکان لە ڕێگەی ڕۆڵەکانیانەوە پەیوەندی دەکەن، لە کاتێکدا ئەو دەیەوێت لە ڕێگەی جەوهەری ڕووتی خۆیەوە پەیوەندی بکات و بدوێت بەو زمانەی کە دڵنیاییە تاک تاکی کۆمەڵگە لێی تێناگەن ، چونکە کەسیان وەکو پێشمەرگە پێنەگەیشتوون و تێنەگەیشتوون .
- پێشمەرگە سەر بە داهاتووە ، نـەک کۆمەڵگە و بازنەی کۆمەڵایەتی : .
پێشمەرگە بەدوای کۆڵگەی کۆمەڵایەتیدا ناگەڕێت بە مانای نەریتی (خێزان، نیشتمان، ڕەگەز و هۆز )، بەڵکو بەدوای “کۆمەڵگەیەکی ڕۆحی-فکری باڵاتر”دا دەگەڕێت کە کات و شوێن تێدەپەڕێنێت بە تایبەتی جەوهەری ئەم خاسێـتە فکریەی لە شەڕی داعشدا ڕەنگی دایەوە کە ناوی بووە براندێکی نێودەوڵەتی مەزنتــر لە ناوی نەتەوە و سوپا و ووڵاتانی داگیرکەری خاکەکەی .
لێرەدا نامۆبوونی ئەو کۆمەڵایەتییە چونکە تامەزرۆیی گەردوونییەکەی لە جوگرافیای تەسکدا ماڵ و شار و ووڵات نادۆزێتەوە. هەست دەکات وەک هاوڵاتییەکی گەردوونی وایە کە بە هەڵە لە گەڕەکێکی بچووکدا کۆتایی هاتووە.
گەڕانەکەی بۆ شوێنێکە کە بەڕاستی سەر بەخۆی بێت، تامەزرۆییە بۆ داهاتوویەک کە هێشتا دروست نەکراوە و ئەو دەیبینێت، یان بۆ فەزایەک کە هەموو ڕۆحە ئازادەکان یەکسانبن بۆ رزگاری بوونی یەکجاری نیشتمانێک .
پێشمەرگە و شیکاری فەلسەفی (ئامادەی تەماشاکەر)
- بینەری ئیلاهی و ئەزموونی بوون:
لە ڕووی فەلسەفییەوە پێگەی هزری پێشمەرگە نزیکە لە چەمکی “ئاگایی پاک” یان “شاهید” لە فەلسەفەکانی ڕۆژهەڵاتدا.( تۆ لە ژیاندا نیت؛ بەڵکو ژیان بەسەر تۆدا دێت) ئەمەش مەودای تێڕامانت پێدەبەخشێت کە لێیەوە تامی جوانی کارەسات بکەیت بەبێ ئەوەی بەهۆیەوە بخورێیت ئەمە نهێنی ماناوەی پێشمەرگەیە. بەڵام ئازارێک دروست دەکات: ئازاری ئارەزووی سەربەخۆیی تەواو، و ئازاری درککردن بە مەحاڵبوونی چونکە سەربەخۆیی تەواو واتە لەدەستدانی خۆت وەک شایەتحاڵ، لەدەستدانی ئەو نەگۆڕە بۆ پەیوەست بوون بە جیهانێکی سنورداری داڕێژراو بە یاسا گەلێک کە خی داڕێژەری نەبێت ..
- گەڕان بەدوای ڕەها لە جیهانێکی ڕێژەییدا:
پێشمەرگە بەدوای “شوێنێک”دا دەگەڕێت کە مەرج نییە شوێنێکی فیزیکی بێت، بەڵکو دۆخێکی بوونگەرایی بێت کە جەوهەرەکە بەبێ سازشکردن لەگەڵ دەوروبەردا هاوئاهەنگ بێت. ئەمە یۆتۆپیایەکی فەلسەفییە. دەقێکە دەڵێت “شتێک لەناو مندا بە بەردەوامی دەمێنێتەوە بڕۆا بوونە بە سەربەخۆی “- ئەم نەگۆڕە کۆمپاسە میتافیزیکییەکەی پێشمەرگە کە دەزانێت هیچ شتێکی دەرەکی تەواوی ناکات، بۆیە بەردەوام دەبێت لە گەڕان، بەڵام گەڕانەکەی ناسنامەی خۆیەتی . ئەو وەک ئەفلاتون وایە، بەدوای جیهانی فۆرمەکاندا دەگەڕێت، جیهانێک کە بیرۆکەی ئەو لەبارەی خۆیەوە واقیعی بێت و نەک بۆی بکەن بە خەیاڵ ..
شیکاری ووزە و لۆژیکی پێشمەرگە بوون
- ووزە و لۆژیک دوانەی ناو هەناوی هزری پێشمەرگەیە ..
پێشمەرگە لەلایەن دوو لۆژیکی دژ بەیەکەوە بەڕێوەدەبرێت کە ووزەی هزری و لۆژیکی ئێستایی تێپەڕە هەمیشە هاتەریب نابێت تا نەگات بە کامڵ بوونی سەربەحۆیی وەک ئامانجی ستراتیژی ،، ووزەی لە دەمەزراوەی (پێکهاتە سیاسی و مەدەنی ، سەقامگیری کۆمەڵایەتی، حکومەت ، هەندێکجار ڕوانگە رزگاریخوارەکان









