مرۆڤی دوو ڕو
مامۆستا، غەیدا بێرۆخی
مرۆڤی دوو ڕو ئەو کەسەیە کە ڕویەک نیشان دەدات بەرامبەر خەڵک کە جیاوازە لەو ڕوەی کە لەنەبونی خەڵک دا هەیەتی ،بەشێوەیەک کەسۆزو خۆشەویستی نیشانی خەڵک دەدات بەڵام لە بنەرەت و بنچینەدا رقی بۆیان هەیە و ئارەزوی لە ناوچونیان دەکات و بەخراپە لە دواوە باسیان دەکات ، هەرگیز حەز بەچاکە و خێر ناکات بۆ هیچ کەسێک و وەکو رێوی وایە له فێڵ و تەڵەکە و هەڵخەلەتاندن ،
خاسیەتی کەسی دو ڕوو:
١_ دوو ڕویی و راستی نەگوتن
٢_ ڕەنگی خۆی دەگۆرێت بەپێی بارودۆخ و بەرژەوەندی
٣_ لەدەست دانی متمانە لەگەڵ ئەوانەی کەدەیناسن.
٤_ دەرخستنی پێچەوانەی ئەوەی کە لەناخیەتی
٥ _ ئیستغلال کردنی خەڵک بۆ بەرژەوەندی خۆی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.
٦_ پێدا هەلگوتن ومەدح کردنی روبەرو ، ولە ناخی دا ڕەخنەو رقی شاردۆتەوە.
کاریگەری کەسی دوو ڕو لەسەر کۆمەڵگە:
هەبوونی ئەو جۆرە کەسانە لەناو کۆمەڵگە دەبێتە هۆی لاواز بوونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و نەمانی متمانە و بڵاوبونەوەی گومان و دوو دڵی لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگە و دروست بونی ژینگەیەکی ناتەندروست کە بێ باوەریی و بێ متمانەیی زاڵ دەبێت بەسەر ئەو کۆمەڵگەیەدا، هەروەها دەبنە هۆی دروست بونی دڵەراوکێ لەشوێنی کارکردن و پەیوەندی کۆمەڵایەتی.
چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەل کەسی دوو ڕو :
واباشترە کەبەشێوەیەکی ژیر و هوشیارانە مامەڵە لەگەل ئەم جۆرە مرۆڤە بکرێت ئەویش بە دانانی سنورێکی روون لە پەیوەندی لەگەڵی و بەهیچ شێوەیەک نابێت متمانەی پێ بکرێت و نهێنی لای باس بکرێت ، وا باشترە تەرکیز بکرێتە سەر کردارو کارەکانی نەوەک قسەکانی پێویستە بەشێوەیەکی حەکیمانە مامەڵەیان لەگەڵ دا بکرێت.
هەندێک گوتن لەسەر دووڕویی:
١_ سقرات
شەرم و عەیبە نیە کە مڕۆڤ ڕویەکی هەبیت ،بەڵکو شەرم ئەوەیە کە خاوەنی دوو ڕو بێت.
٢_ ئەفلاتون
ترسناکترین مرۆڤ لەنێو کۆمەڵگەدا مرۆڤی دوو ڕوە کەبەپێی بەرژەوەندی و بارودوخ خۆی دەگوڕێت.
٣_ شکسپیر
هەندێک کەس لەڕوت دا پێی دەکەنن بەڵام لە دواوە خەنجەریان شاردۆتەوە .
٤_جبران خلیل جبران
دووڕو ناتوانێت قەناعەت بەهیچ کەس بێنێت کەراستگۆیە چونکە لەکۆتایی دا هەر خۆی خۆی ئاشکرا دەکات.
٥_وتەی عەرەبی
هاورێی دووڕوت دوژمنی پەنهانتە.









