ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ باڵیۆزی فەلەستین گفتوگۆ دەکات

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ باڵیۆزی فەلەستین گفتوگۆ لەسەر بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری بەڵگەنامەکردنی تاوان و پێشێلکارییە نێودەوڵەتییەکان دەکات

بەغدا – ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٦

د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانێک بۆ باڵیۆزخانەی دەوڵەتی فەلەستین لە بەغدا، لەگەڵ د. سەمەر عەبدولڕەحمان عەوەدولڵا، باڵیۆزی دەوڵەتی فەلەستین لە کۆماری عێراق، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بواری مافەکانی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری بەڵگەنامەکردنی تاوان و پێشێلکارییە نێودەوڵەتییەکان، تاوتوێیان کرد.

هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی بەڵگەنامەکردنی تاوان و پێشێلکارییەکانی دژی گەلان، هەروەها سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شارەزاییە کۆکراوەکان لەم بوارەدا، کردەوە؛ بۆ پاراستنی بەڵگە و یادەوەری، بەهێزکردنی میکانیزمەکانی لێپرسینەوە و پاراستنی مافەکانی قوربانیان.

هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە شوێنکەوتن و جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەتی لە چوارچێوەی میکانیزمی پێداچوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (UPR)، ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون، و بەهێزکردنی هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ، کرا.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان جەختی لە گرنگی سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شارەزاییەکان لە بواری بەڵگەنامەکردنی پێشێلکاری و تاوانە نێودەوڵەتییەکان کردەوە و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هاوکاری لەم بوارەدا بە گرنگ زانی؛ بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و جێبەجێکردنی پابەندییە نێودەوڵەتییەکان.

لە لایەن خۆیەوە، باڵیۆز سەمەر عەبدولڕەحمان عەوەدولڵا جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەسەر ئەو بابەتانەی کە هەردوو لایەن گرنگییان پێدەدەن، کردەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون، هەروەها بەهێزکردنی هاوکاری لە پرونده‌کانی مافەکانی مرۆڤ و ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەتی لە بواری بەڵگەنامەکردنی تاوان و پێشێلکارییە نێودەوڵەتییەکان.