سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا ده‌كات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/7/12، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانییەتەکه‌ بەرەو بەغدای پایتەخت بەڕێ دەکەوێت.
بڕیارە لە کۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن، هه‌روه‌ها بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانکراوی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان دەبێت.