كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان،ههنگاووبهرپرسیارێتییهكی مێژووی
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
دوای سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 20ی10ی2024 ، كه تێیدا خه‌ڵكی كوردستان به ده‌نگ و ئیراده‌ی خۆیان متمانه‌یان به هێزولایه‌نه‌كان به‌خشی ، ئه‌نجامه‌كان وه‌ك رۆژی رووناك وابوو و تێیدا پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هێزی یه‌كه‌می كوردستان توانی سه‌ركه‌وتنی مێژوویی به‌ده‌ست بێنێته‌وه و ئینجا یه‌كێتیی وه‌ك دووه‌م حزب ده‌رچوون، له‌و كاته‌وه تا ئێستا دوو ساڵ تێده‌په‌رێت ، به‌ڵام هۆی بهرژوهندییهی حزبی و به‌رژوه‌ندی كه‌سی نه‌توانراوه په‌رله‌مان كارا بكرێت و كابینه‌یه‌كی نوێی حكوومه‌ت پێكبهێنرێت
خه‌ڵكی كوردستان به ده‌نگی خۆی بڕیاری خۆیانداوه ، ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان ، به ئه‌مانه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان بكه‌ن و په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه و حكوومه‌تێكی به‌هێز له پێناو خزمه‌تكردن و باشتركردنی باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی پێكبهێێنن ، چونكه هه‌مووان له به‌رامبه‌ر مێژوو به‌رپرسیارن و كوردستان پێوستی به بڕیارێكی گرنگ و پێوست هه‌بوو بۆیه ئه‌و هه‌نگاوه زۆر به‌رپرسیارانه و نیشتمانییانه‌یه
به‌دڵنییایه‌وه پارتی وه‌ك گه‌وره‌ترین هێز له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ده‌ستی به سه‌ردان ودیدارو كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان كردووه و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌ر چی زووتر په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكاته‌وه و كابینه‌ی ده‌یه‌میش پێكبهێنرێت و وێرای چه‌ندین جار هه‌وڵ و تێكۆشان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو ، چه‌ندین به‌ربه‌ست له به‌رده‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان وپێكهێنانی حكوومه‌ت دروست كرا و هه‌ندێك لایه‌ن چ به پاساوی ئۆپۆزسیۆن بوون و هه‌ندێكی دیكه به‌هۆی به‌رژوه‌ندی ته‌سكی حزبی ڕێگه‌یان نه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه و هه‌موو رۆژێك پاساو و ئاستهنگێكیان دروست ده‌كرد و ڕێگه‌یان نه‌دات حكوومه‌تی نوێی پێكبهێنرێت
له نێو دونیای دیموكراسیدا ئۆپۆزسیۆن بوون مافێكی سیاسییه و هیچ حزبێك ناچار ناكرێت به‌شداریی حكوومه‌ت بكات ، به‌ڵام له رابردوو و ئێستاشدا نه‌ك هه‌ر حزبی ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵێكی نیشتیمانی و كارایی نه‌بینووه له دامه‌زراوه نیشتیمانییه‌كان ، به‌ڵكو هه‌میشه به ساز و ویستی نه‌یارانی كورد له ئه‌ركه راسته‌قینه‌كانیان لایانداوه و ڕاستگۆ نه‌بوونه له‌گه‌ڵ ده‌نگ و مافی خه‌ڵك و بێ ڕێزیان به ماف و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان كردووه و له رابردووش‌دا كاتێك له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا ، كاتێك سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان داوای گفتوگۆ و هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ده‌كرد و به‌تایبه‌تی له دۆخه سه‌خته‌كاندا ، هه‌مووان خۆیان ده‌شارده‌وه و ئینجا له نێو میدیاكانیش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی حكوومه‌تی كوردستانیان ده‌كرد، گرنگه هه‌موو هێزولایه‌نه‌كان خۆیان یهكڵابكهنهوه به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ، چونكه به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه و نیشتیمان زۆر له به‌رژوه‌ندی حزبی و كه‌سی گرنگتر و له پێشتره
هه‌ر حزب ولایه‌نێك متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌سهێنا ده‌بێ ئه‌و ده‌نگانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكاته ئامرازێك بۆ وه‌ستاندنی دامه‌زراوه‌كانی وڵات، ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره ده‌بینێت له كۆتاییدا ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نێكی دیكه نیه ، به‌ڵكوو قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی وده‌ستوور و خه‌ڵكی كوردستانه ، خه‌ڵك داواكاره په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكاته‌وه ، چونكه زه‌رووره‌ته حكوومه‌تی نوێی كوردستان پێكبهێنرێت و كاروباره‌كان راپهڕێنێێت و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات ، مووچه بدرێت و دامه‌زراوه‌كان به‌هێز بن و هه‌رێمی كوردستان بتوانێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ده‌نگێكی به‌هێز گفت‌و بكات .
ئه‌وه‌ی له سیاسه‌ت و ستراتیژی پارتیدا ڕاشكاوه ، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه و هیچ پۆست و وه‌زاره‌ت هیچ بایه‌خی نییه ، به‌ڵكو به‌رژوه‌ندی گشتی و نه‌ته‌وه و نیشتیمان له سه‌روه‌ی هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه بێت و ناكرێت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه قوربانیی ململانێی حزبی و كه‌سی ، چونكه هه‌ڵومه‌رجی ئێستا كوردستان به دۆخی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت ، كێشه‌كان تادێت له‌گه‌ڵ به‌غدا قووڵتر ده‌بنه‌وه ، گوشاره‌كانی عێراق دژی كوردستان چڕتر ده‌بنه‌وه و ناوچه‌كه‌ش رۆژ به‌رۆژ له قۆناغێكی دیكه‌ی جه‌نگ به‌ره‌و گۆڕانكاری ده‌چێت ، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو كێشه‌كان له نێوخۆ له نێو هوڵی په‌رله‌مانی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن و چیتر ڕێگه به‌ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌درێت ، چونكه هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن دوژمنان ونه‌یارانی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان لاوازتر بكه‌ن ، بۆیه هه‌نگاوی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌وڵدان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ، بۆ هیچ ململانێیه‌كی حزبی نییه له‌گه‌ڵ هیچ حزبێكدا ، به‌ڵكو هه‌م هه‌نگاوه ده‌توانێت ئاسته‌نگ و بهربهستهنگهسیاسیهكان تێكبشكێنێت و ڕێگه‌ش بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م و نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه و وه‌ك هه‌نگاوێكی گڕینگ و ستراتیژی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كارایی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه
ئه‌مڕۆ ره‌وشی كوردستان له دۆخێك‌دا پێوسته گشت هێزولایه‌نه‌كانی هه‌وڵ بۆ به‌هێزكردنی دامهزراوههكانی كوردستان بده‌ن نه‌ك یه‌كترشكاندن ، چونكه دوژمنانی كورد له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه خه‌ونی له‌ناوبردنی ئه‌م قه‌واره‌یه و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌بینن ، بۆیه ده‌بێ گشت حزبه‌كان له سه‌ر به‌رژوه‌ندیی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كار بكه‌ن ،چونكه سه‌رك









