سەرۆک نێچیرڤان بارزانی, بەشداریی لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن له ڕابەری باڵاى پێشووى کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، شانبەشانی ژمارەیەکی بهرچاوى سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، له تاران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن له ڕابەری باڵاى پێشووى کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرد.
لە دەفتەری سەرەخۆشیدا وتەیەکی تۆمار کرد. تيایدا وێراى دووپاتكردنهوهى سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆی و ههرێمى كوردستان بۆ كۆچى ڕابهرى باڵاى پێشوو ئايهتوڵڵا عوزما سهيد عهلى خامهنهيى، تیشکی خستە سەر كاريگهری و ئهو میراتەی دوای خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و جيهانى ئيسلاميدا جێی هێشتووە.









