گەلى کورد تەنیا متمانە بە پارێزەرى قەوارەى کوردستان دەکات


رێبوار حەمەلاو شوانى
مێژوو گەواهیدەرە ، داگیرکەران و نەیاران و دوژمنە سەرسەختەکانى کوردوکوردستان ، دواى ئەوەى هەموو جۆرە چەک و کارتێکیان بۆ وەستاندنى کاروانى خەباتى رەواى گەلى کورد لە پێناو بەدەستهێنانەوەى ئازادى و مافەرەواکانى بەکارهێنا و نەیانتوانى ، بەهەمان شێوە کۆمەڵێک کەسیان لە چوارچێوەى هێزولایەنێکى کوردى زمان دروستکرد بۆ ئەوەى لە ناخۆدا زیان بە دۆزى کورد بگەێنن و ناکۆکی و لێکترازان بە پیلان و سیناریۆى جۆراجۆر دروست بکەن ، هەر لە دەستپێکى شۆڕشەکانى کوردستان و تا شۆڕشى مەزنى ئەیلوول و دواتریش بە ئێستاشەوە ئەو جۆرە لایەن و کەسانە نەک هەر لە ڕووى باوەرى نیشتیمانى و نەتەوەییەوە خاڵین بەڵکو لە پێناو مەرامى ناحەزان و بەرژوەندى کەسى و حزبیان هەموو کارێکى ناڕەوا و دژایەتى دۆزى کورد دەکەن
ئەوەى جێگەى ئومێدە، رۆژ بەرۆژ دەمامکى سەر ئەو کەس ولایەنانە لادەچێت و گەلى کوردستان باشتر لە مەرامە شوومەکانیان تێدەگات ، بەتایبەتى یەکێتیەکەى ئێستاى بافڵ تاڵەبانى ، ناگەڕێنەوە بۆ رابردوو باپیرى برایم ئەحمەد بەڵام کاتێک سەرنجى رەوشت و هەڵوێستەکانى دەکرێت ، جگە لە زیان گەیاندن بە دۆزى کورد و کوردستان هیچ سوودێکى نەبووە ، لە پاڵ خۆشیدا کۆمەڵێک خەڵکى گەوجێندراو ساویڵکە هەن شەو و رۆژ کار دەکەن بۆ ئەوەى گەلى کورد نەگات بە ئامانجەکانى ، لەڕاستیشدا خەون و مەرامى ئەو کەسانە ، بۆ ئەوەیە هەرگیز گەلى کورد ئازاد نەبێ و بە ژێردەستى بمێنێتەوە
بە تایبەتى لەدواى هەڵبژاردنەکانى مانگى 10ى 2024 هەر دوو لایەنى یەکێتییەکەى بافڵ و نەوە نوێیەکەى شاسوار ، لە پێناو ڕێگریکردن لە کاراکردنەوەى پەرلەمان و پێکهێنانى حکوومەتى نوێی کوردستان ، ڕێککەوتنێکى زۆرە ملێ و چەواشەکارانەیان واژۆکردووە ، گوایە دەبێت هەموو شتێکى ئەم کوردستانە بە ویست و حەزى ئەوان بێت ، ئەگینا دەبێ کوردستان ئاڵۆز بێت و شتێک بەناوى قەوارەى هەرێمى کوردستان نەمێنێت ، هاوشێوەى ئەو کەس ولایەنانەى لە رابردوو زۆر هەوڵیان بۆ دەدات و سەریان نایەوە . بەڵام دەبێ ئەو راستییە بزانرێت ، راستە لە کوردستان ئازادى سیاسى و دیموکراسى و ململانیی هەیە ، بەڵام کاتێک کەس ولایەنێک بیانەوێت هێڵە سوورە نەتەوەییەکان و شکۆى نەتەوەیی و دەستوورى ببەزێنن ، ئێتر دەبێت ستۆپ بکرێن
ئێستا ئەو کاتە مێژووییە کە هەموو گەلى کورد و هەرێمى کوردستان بە هەموو هێزولایەنە نیشتیمانپەوەر و کوردپەوەرەکان و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان ڕووبەڕووى ئەو هەوڵە دوژمنکارییانەى ( بافڵ و شاسوار ) ، کە جێبەجێکارى خەونى ناحەزانى کوردن بگرن چونکە وەک بووکەڵە چون لە 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 نەیاران توانییان فڕیویان بدەن و نیوەى خاکى کوردستان یان لێ بستنێنن و گەلى کوردیان تووشى گەورەترین زیانى مێژوویی کرد ، ئێستا دەبێت ، رێگری لەو دوو لایەنە مافیا و بازرگان و خاکفرۆشانە بگیرێت و سزاى قورسیشیان بە هۆى خیانەتەکانى رابردوو و ئێستاى تێکدەرانەیان بگیرێت
ئەگینا هەڵبژاردن زۆر بە سەرکەوتوویی و روونى ئەنجامدرا و هەموو لایەنەکان بەشداریان تێیدا کرد و قەبارە و دەنگى و سەنگى جەماوەرى هەموو لایەک دەرکەوت و پارتى دیموکراتى کوردستان توانى وەک حزبى یەکەمى کوردستان زۆرینەى کورسییەکان و دەنگ و 39 کورسى بەدەست بنێت و هەر یەکە لە یەکێـتیەکەى بافڵ تاڵەبانى 23 کوردسى بەدەسهێنا ، وێراى ئەوەى پارتى چەندین کۆبوونەوە و دەستپێشخەرى کرد بۆ ئەوەى کوردستان لە بنەستى سیاسى رزگار بکات ، بەڵام یەکێتی بە پاساوى بێ بنەما و قەیرانسازى هەوڵى تێکدانى دۆخى هەرێمى کوردستانى دەدات
بە دڵنییاییەوە ئەوان هەمیشە بەرژوەندى حزبى و کەسى خۆیان و ڕق و کینەى خۆیان لە دروسکردنى چەقبەستوویی و دەروونە نەخۆشەکەیان دەبینەوە ، نەک بەرژوەندییە باڵاکان و خاک و نیشتیمان ، چونکە حزبێک خاک بفرۆشێت ، ئەوى دیکەیان دژى مافى سەربەخۆیی بوەستێتەوە وژێر دەستى پێى راستر بێت ، دەستى بەکرێگیراو ومیلیشیایی مورتەزەقە بگرێت بۆ داگیرکردنى خاکى نیشتیمان، بەردەوام کارى مافیایگەرى و ماددەى هۆشبەرى و سپیکردنەوەى پارە بکات و چۆن دەتوانێت ڕێز لە دەنگ و ئیرادەى خەڵکى کوردستان بگرێت و واتاى پیرۆزى خاک و نەتەوە تێبگات و بەلاوە گرنگ بێت
یەکێتیەکەى بافڵ و کڵکەکەى لە رابردوو و ئێستاشدا ، هیچ کۆسپ و ئاستەنگ نەماوە لە بەردەم قەوارەى هەرێمى کوردستان دروست نەکەن ، هەڵبەتە بە پاڵپشتى نەیارانى کورد لە بەغدا بۆ ڕێگرکردن لە ناردنى مووچەى خەڵکى کوردستان و ئینجا ڕێگریکردن لە هەناردەکردنى نەوتى کوردستان ؛ ئێستاش خەونى بە تێکدانى قەوارەى هەرێمى کوردستان دەبینن ، هەر رۆژەوە داواى پۆستێک و وەزارەتێک دەکەن ، بەڵام لەڕاستیدا هەموو ئەمانە ، ئاماژەن بە خیانەت و خۆفرۆشییەکى دیکە ، چونکە ئەوان بە دوو لایەن ئینجا 38 کورسیان هەیە ، ئێستاش دەیانەوێت بەهەمان نەفەسى 50 بە 50 مامەڵە بکەن
ئێستاش بە مێشکى بەتاڵ و سەرشێتانە و فەریکە سیاسیانە ، پەڵامارى پیرۆزییەکانى کوردستان دەدەن ، بەهەمان ڕق و کینەى مێژوویی رابردوو ، دوژمنانیەتى پارتى و بارزانى و کوردستان دەکەن ، چونکە ئەم ڕێباز و قوتابخانەیە ، گەورەترین کۆسپ و ئاستەنگە لە بەردەم بەدیهاتنى خەونە گەڵاوەکانیان ، بەتایبەت رادەستکردنى دەڤەرى سلێمانى هاوشێوەى کەرکووک بە ناحەزان و داگیرکەران و ئێستاش وەک بارمتەیەک دژى پارتى و کوردستان بەکارى دێنن
کوردستان و قەوارەیەک بە خوێنى هەزاران شەهید و بەرهەمى خەبات و ماندووبوونى دەیان ساڵەى گەلى کورد بەدیهاتووە ، نەک بە تمەن و دینارى جاشایەتى ئێوە و دیارى داگیرکەران و ناحەزانى کورد وەک دیارى پێشکەش کرا بێت و ئێستا بیانەوێت لێمان بستێنەوە ، هەرچەندە لە رابردووش یەکێتیەکەى بافڵ و نەوەى نوێی شاسۆار زۆر هەوڵیان دا بە کارى تێکدەران و قەیرانسازى شکستخواردوو کار بۆ لاوازکردنى سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان بدەن ، بەڵام نەیانتوانى ، ئێستا دەبێ یەکێتیەکەى بافڵ و کڵکەکەى شاسوار بزانن سەردەمى خۆسەپاندن و پەنجا