ڕەگەز پەرستی عەرەبی ھەموو سنورەکانی بڕیوە
ئەسرین عاسی شوانی
لە ھەموو جیھانی عەرەبی دا ڕەگەز پەرستی تاک بە تاکی عەرەب ئەوەندە بەتینە،بەرامبەر بە گەلی کوردی ژێر دەستەو دابەشکراوو بێکەس بە ئاستێک سنورەکانی ڕەگەز پەرستی تێپەڕاندوە،لەھەر دۆخێک دا بێ لای عەرەب کورد بە زاڵم و عەرەب وەک مەزڵوم وێنا دەکرێت،بە پێچەوانەی گەلی کوردەوە ئەوەندەی عەتفیان بۆ عەرەب ھەیە بۆ گەڵە ستەمدیدەکەی خۆیان نیانە،بۆ نمونە ئەگەر سەیری ڕوداوەکانی ئەم دواییەی غەزە بکەین،ئەوەندەی گەلی کورد کێشەی غەزەی بە ھی خۆی دەزانی و فرمێسکی بۆ لێقەوماوانی فەلەستینی دەڕشت و کۆمەکی مادی و مەعنەوی غەزەییەکانی دەکردو تەنانەت زۆر گەنجی کورد ئامادەی جیھادی بۆ فەلەستین دەربڕی و خۆێنیشیان بەخشی،لە بەرامبەردا یەک فەلەستینی و ئەتوانین بڵێین یەک عەرەب ئامادەیی ئەوە نەبون بە دێرێک ناڕەزایەتی بەرامبەر ڕوداوەکانی سوریا و دژ بە جۆلانی وشەیەک دەربڕن،لە کاتێک دا کورد گەلێکی موسڵمانەو ھیچ کاتێک خۆی لە عەرەب جیا نەکردۆتەوەو،ھەموو کات کێشەی عەرەبی وەک کێشەی خۆی سەیر کردۆتەوە،بەڵام عەرەب چی؟ھەموو وڵاتانی عەرەب لەژێر پەردەی ئاینی ئیسلام و بە ئەڵلاھو ئەکبەرو ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز خۆێنی کوردیان پێ حەڵاڵەو بۆ جیھاد دژی کورد سەریان پێوە نیەو خۆێنی کوردیان حەڵاڵ کردوەو شەقام و کۆڕبەندە سیاسی و کۆبونەوە ژێر بەژێرو نھێنیەکانیان و دەزگاو میدیاییەکانیانیان دژی کورد خستۆتە گەڕو دژ بە گەلی ستەمدیدەی کورد بەکاری دەھێنن،ئەگەر سەیری ئەم ڕوداوانەی ئەم دواییەی سوریا بکەین،ئێستا گەورە تیرۆرستی وەک ئەحمەد شەرعیان لێ بوەتە مەھدی و بەشان و باڵیا ھەڵەدەن کە نیوەی خاکی سوریای بەخشیوەتە ئیسرائیل لە بەرامبەر دەنگ نەکردن و پشتیوانی نەکردنی کورد لە سوریا،کەچی سەرجەم عەرەب و دەوڵەتە عەرەبیەکان چاویان لە ئاست ئەو مەزھەلەیە نوقاندوەو کورد وەک گەلێکی موسڵمان بە کافرو بکوژو زاڵم سەیر دەکەن،ڕێ خۆشکەرن بۆ شەڕی نێوان سوریاو کوردانی ڕۆژئاوا کە لە ئێستادا شەڕی چوار دەوڵەتی بەسەردا سەپێنراوە وڕوو بەڕوی سوریاو تورکیاو سعودیەو قەتەر بوەتەوەو پارێزگاری لە خۆی دەکات،کەچی دەبینین ئەو وڵاتانە دەزگا ڕاگەیاندنە زەبەلاحەکانیشیان دژی کوردو بە قازانجی ئەحمەد شەرعی تیرۆرست خستۆتە گەڕ و ئەوەی ناشی بیڵێن بە کوردو شەرەڤانانی کورد دەیڵێن،وەک کەناڵە بێ ئابروەکانی جەزیرەی قەتەری و عەرەبیەو حەدەس و شەرقیەو زۆر کەناڵ و میدیای جۆراو جۆر،بۆیە لەسەر کورد پێویستە ئەو کەناڵانەو ئەو لایەن و شوێنانەی وا ئەو کەناڵانەش تەمویل دەکەن تەحریم بکرێن و لە بەرامبەر ئەو دژایەتییەی ئەوان دەیکەن روحی کوردایەتی و ھەست و بیری نەتەوایەتی زیندوو بکرێتەوە و کوردایەتی بکرێتە ڕوحی مقاوەمەت وئیتر گەلی کورد واز لە بیری تەسکی حزبایەتی و ڕەنگ و ئایدیا بھێنێت و سنورە دەسکردەکان تەحریم بکات و یەکگرتوو بێت،ئەگەر گەلی کورد یەکگرتوو بێت بێ گومان چۆک بە گەورەترین دوژمن دادەدات و دەگات بە مافە ڕەواکانی خۆی کە چەندین سەدەیە لە پێناوی دا خۆێن دەبەخشێت،وەک لەم ماوەیە کورد لە باشور باکور و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا نواندی،بوە ھێزێک خەریکە جیھانی ھێز دێنێتە سەر خەت و کێشەی کوردیش لە ناوچەییەوە دەکاتە کێشەیەکی جیھانی،دیارە بەرھەمی ئەو دەسکەوتە بریتییە لە یەکگرتویی گەلی کورد بۆ براکانیان لە ڕۆژئاوا و بە دڵنیاییەوە بەرھەمی بە پێز دەبێت و بەو نەزمە کورد ھەڵسوکەوت بکات ئەنجامی دڵخۆشکەری دەبێت و خۆری سەرکەوتن خەریکە لە ئاسۆ بدرەوشێتەوە.









