پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە بۆنەی ڕاپەڕینی جەماوەری ساڵی ۱۹۹۱
ئەمڕۆ ٥ـی ئادار ٣٥ ساڵ به‌سه‌ر راپەڕینە مه‌زنه‌كه‌ى ئاداری ساڵى ۱۹۹۱ تێپه‌ڕ ده‌بێت كه لە شارى رانیەى دەروازەى راپەڕینەوە بە پشتیوانى پێشمەرگە و جەماوەرى کوردستان دەستیپێکرد .
گەلی کوردی ئازا‌و دلێر لەو رۆژەدا ڕووبەڕووی دڕه‌نده‌ترين رژێمی دیکتاتۆر بوويه‌وه و ئەوەش بووه هەوێنی بەرخۆدان.
له‌م رۆژه مێژووييه گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی کوردستانیان دەکەین، سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان دادەنەوێنین.
پ.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر









