بافل جەلال بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین لە دهۆک

بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین لە دهۆک. کردەوەی لەم شێوەیە قبوڵکراو نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

پشتیوانی لە سەروەری یاسا دەکەین و داوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی بکەرانی ئەم کردەوەیە و دڵنیابوونەوە لە لێپرسینەوەیان. ئێمە ئامادەین بە هەر شێوەیەکی پێویست پشتیوانی لەم پرۆسەیە بکەین.

پێویستە بە هەموو لایەکەوە کاربکەین بۆ رێگریکردن لە هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵی زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکان دەدات یاخود دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بکات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان