لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر دۆلار دابەزی
زێ بادینان:
میدیاکان بڵاویانکردەوە نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە نزیکەی ٩٠٠ لیرەی تورکیە.
ئەم بەرزبوونەوەیە بە شێوەیەکی لەناکاوە و دوێنێ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٨٠٠ لیرەی تورکی بووە، بەڵام ئێستا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٨٩٧.٦٧ لیرەی تورکیە و ١٠٠ لیرەی توکیش بەرامبەر بە ١٦ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقیە.
لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەی کۆتاییدا بەهای لیرە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لە ٦ی ئەم مانگەشدا، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بەهای لیرەی تورکی نزمترین بەهای خۆی تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی چاوەڕواننەکراوی نرخی سودەکان..









