بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی پێنج پله پارێزگای خوزستان كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای ئێران’ی هه‌ژاند
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی پێنج پله پارێزگای خوزستان كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای ئێران’ی هه‌ژاند.
سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌ناسیی زانكۆی تاران رایگه‌یاند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه ناوه‌نده‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ئاندیكا بووه كاتژمێر ٠٢:٤٦ به كاتی خۆجێی پارێزگای خوزستانی هه‌ژاندووه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی حه‌وت كیلۆمه‌تر له توێكڵی زه‌ویدا رووی داوه.
تاكوو ئێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه داخۆ بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی ماڵی و گیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه یاخود نا.









