بۆنەیەکی زانستی بەرز و پڕ لە شانازی

بناڤێ تۆڕا میدیایی زێیێ بادینان، پیرۆزباهییا کاک ” سامان” کەین.

بەسەرکەوتوویی و لە کەشێکی زانستیی، تاوتوێکردنی تێزی دکتۆرای کادیرە خەمخۆر، دڵسۆزی ناوچەی زانکۆ ( سامان عەبدوڵڵا) بەڕێوەچوو. ئەم دەستکەوتە زانستییە گەورەیە، بەرهەمی ساڵانێک لە هەوڵ، ماندووبوون و دڵسۆزی بەردەوامی بەڕێزیانە لە خزمەتکردنی ڕێبازی زانست و گەلەکەمان. بڕوانامەی دکتۆرا تەنیا شانازییەکی تایبەت بۆ بەرێزت و خانەوادەکەت نیە، بەڵکو سەروەرییەکی گەورەشە بۆ سەرجەم هەڤاڵان و هاوڕێیان لە ناوچەی زانکۆ.


بەناوی سەرجەم هەڤاڵانمان گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و پەرەپێدانی زیاتری ئاستی زانستیی و کارگێڕیت بۆ دەخوازین. هیواخوازین ئەم پلە بەرزە زانستییە بێتە هەوێنی خزمەتی زیاتر بە کۆمەڵگە و ئایندەی وڵاتەکەمان.

پیرۆزبێت ئەم سەرکەوتنە گەورەیە