کە “مافی مرۆڤ” تەنها دەقێکی جـــوانە لەســەر کاغەز و دروشمێکی بێناوەڕۆکە بۆ سیمینار و کۆنفرانسەکان

ئیڤان مامەند

لە وڵاتێکدا دەژین کە “مافی مرۆڤ” تەنها دەقێکی جـــوانە لەســەر کاغەز و دروشمێکی بێناوەڕۆکە بۆ سیمینار و کۆنفرانسەکان. ئاخــۆ مافی مرۆڤ چییە جگە لە مافی بژێوی، کەرامەت، ئازادیی دەربڕین و دڵنیایی داهات؟

کاتــێک سەرەتاییترین ماف کە مــووچە و گوزەرانە دەبێــتە خێر و سەدەقە، باسکردنی مافی مرۆڤ تەنها گاڵتەکردنە بە عەقڵی خەڵک!
لە هەمووی سەیرتر، دەزگا و ڕێکخراوەکانی مافی مــرۆڤ خەریکی ژماردنی ئامارەکانن لەبری ئەوەی ببنە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵک.

بەڵام کارەساتە گەورەکە لێرەدا کۆتایی ناهێت؛ ئازارەکە لەوەدایە کە بەشێک لە کۆمەڵـــگە خۆیان ڕاهـــێناوە لەسەر بێبەشــبوون لە مافەکانیان و هێشتا دەستخـــۆشی لەوانە دەکەن کە مافــەکانیانی پێشێل کردووە!

مـرۆڤ کە سەربەســـتی ئابووری و فکــری نەبوو، مافی مـــرۆڤ بۆ
ئەو دەبێتە چەمکێکی پووچ. کاتی ئەوە هاتووە تێبگەین ماف داوا ناکرێت، بەڵکو دەسەنرێتەوە.