درێژترین شەڕی ململانێی جیو سیاسی ئەم سەردەمە
Garmiyan Salahaalden
شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران یەکێکە لە درێژترین ململانێ جیۆسیاسییەکانی سەردەمی نوێ، کە ڕاستەوخۆ لە ساڵی 1979ـەوە دەستی پێکردووە، و دەکرێت وەسف بکرێت بە جەنگێکی پچڕپچڕی ماندووکەر (ئیستینزاف) بەبێ بەروارێکی ڕوبەڕووبوونەوەی گشتیی ڕاستەوخۆ.
ئایا ئەم ململانێیە بێهوودەیە؟
ئەمە دەوەستێتە سەر ئەو گۆشەنگەیەی کە لێیەوە سەیری دەکەیت. دوو بەڵگەی بەهێزی دژ بە یەک هەن و بۆچی زۆر کەس بە جەنگێکی بێهوودەی دەبینن؟
ا- نەبوونی سەرکەوتووێکی ڕوون دوای 46 ساڵ:
سەڕەرای سزاکان، تیرۆرکردنەکان، جەنگە لەڕێگەی بریکارەکانەوە (حرب بالوكالة)، خستنەخوارەوەی فڕۆکەکان و هێرشکردنەسەر کەشتییەکان، هیچ لایەنێک نەتوانیوە ڕەفتاری لایەنەکەی تر بە شێوازێکی بنەڕەتی بگۆڕێت. ئێران هێشتا خاوەنی نفوزێکی بەرفراوانی ناوچەیییە، و ئەمەریکاش هەر وەک هێزی باڵادەست لە کەنداودا دەمێنێتەوە.
ب- تێچووی ئابووریی زەبەلاح:
سزاکان سەددان ملیار دۆلار زیانیان بە ئابووریی ئێران گەیاندووە لەگەڵ زیانێکی گەورە لە هەناردەی نەوت، و بێرزووی (تضخم) و هەژارییان لە ناو ئێراندا لێکەوتووەتەوە. لە بەرامبەردا، ملیاران دۆلاری لەسەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی کەوتووە بۆ دابینکردنی بوونی سەربازی لە کەنداو، بەرگریی مووشەکی، و دڵنیابوونەوە لە هاتوچۆی دەریایی.
ج- باجەکەی لەلایەن لایەنی سێیەمەوە دەدرێت:
ململانێكە لە نێوان واشنتن و تاراندا نەماوە، بەڵکو گواستراوەتەوە بۆ عێراق، سووریا، لوبنان، یەمەن و غەززە. ناوچەکە، کە هەرێمی کوردستان و عێراقیش دەگرێتەوە، ئەوانەن کە باری نەبوونی سەقامگیری، بەرزیی نرخەکانی انرژی، و هەڕەشە لەسەر هاتوچۆی دەریایی هەڵدەگرن.
د- شکستخواردنی رێگریی تەواو:
نە توندترین سزاکان رێگرییان لە بەرنامەی ناوکۆیی کرد، و نە مووشەک و درۆنە ئێرانییەکانیش رێگرییان لە هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل کرد. هەر پەرەسەندنێک، پەرەسەندنێکی پێچەوانەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
لە ڕوانگەی ئەم گۆشەنگەیەوە، ئەمە وەک بازنەیەکی بەتاڵ (حلقة مفرغة) دەردەکەوێت: فشار > خۆڕاگری > پەرەسەندن > گفتوگۆی کاتی > داڕمانی گفتوگۆکان > گەڕانەوە بۆ فشار.
لێرەوە واشنتن و تاران بە ململانێیەکی پێویست و ناپوچی دەبینن؟
هەر لایەنێک لۆژیکێکی ستراتیژیی هەیە کە وای لێدەکات بەردەوام بێت:
لە ڕوانگەی واشنتنەوە:
🔸رێگریکردن لە ئێران بۆ دەستخستنی چەکی ناوەکیی، ئامانجێکی سەرەکیی ئاساییشە.
🔸پاراستنی ئاساییشی ئیسرائیل، هاوپەیمانەکانی کەنداو، و ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز کە لە سەدا بیستی نەوتی جیهان بەوێدا تێدەپەڕێت.
🔸کۆنتڕۆڵکردنی ئەوەی کە وەک تۆڕێکی بریکارە چەکدارەکان سەیر دەکات کە هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی دەکەن.
لە ڕوانگەی تارانەوە:
🔹بەرنامەی ناوکۆیی و مووشەکی بە مسۆگەربوونێکی بۆ مانەوەی ڕژێم و وەرەقەیەکی گفتوگۆ دەزانێت.
🔹نفوزی ناوچەیی خۆی بە قووڵاییەکی ستراتیژی دەزانێت کە ڕێگری لە گەمارۆدانی دەکات.
🔹خۆڕاگری دژ بە بوونی ئەمەریکی بە بەشێک لە شەرعییەتی شۆڕشگێڕیی خۆی و بنەمای سەروەری دەزانێت.
بەلای بڕیاربەدەستانی هەردوو وڵات، ململانێکە بێهوودە نییە، بەڵکو بەڕێوەبردنی مەترسییە بوونگەراییەکانە بە تێچوویەک کە کەمترە لە جەنگێکی گشتگیری ڕاستەوخۆ.
ئەگەر پێوەری سەرەکی چارەسەرکردنی کۆتایی کێشەکە بێت، ئەوا بەڵێ، ململانێکە تا ئێستا بێهوودەیە، چونکە نەک هەر ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی بەرهەم نەهێناوە، بەڵکو بەڕێوەبردنی قەیرانێکی درێژخایەنە.
ئەگەر پێوەرەکەش بەدیهێنانی ئامانجە تاکتیکییەکان و خۆپاراستن لە خراپترین دۆخ بێت، ئەوا هەر لایەنێک پێی وایە بەردەوامبوونی باشترە لە دوو بژاردە:
یان جەنگێکی گشتگیری ڕاستەوخۆ کە کارەساتبار دەبێت، یان خۆبەدەستەوەدانێکی تەواو کە تیایدا هەموو کارتەکانی لەدەست دەدات.
لەبەر ئەم هۆکارەیە کە زۆرێک لە توێژەران ناوی دەنێن: “نە جەنگ، نە ئاشتی” – دۆخێکی هاوسەنگیی لاوازی ڕێگری، کە بەردەوامە چونکە تێچووی کۆتاییهاتنی بۆ هەردوو لایەنەکە لە تێچووی هێشتنەوەی بەرزتر دەردەکەوێت.
ململانێی ئەمەریکی – ئێرانی تەنها “جەنگێکی بێهوودە” نییە بە مانای ڕههای، بەڵکو ململانێیەکی ئاڵۆزە کە لەلایەن ستراتیژییە وردەکان و بەرژەوەندییە جیاوازەکانەوە بەڕێوە دەچێت، هەرچەندە باجە گەرانەکەی و تێچووی مرۆیی و ئابوورییەکەی وای لێدەکات لە دیدی زۆر کەسەوە ناپوچ و وێرانکەر بێت بۆ ناوچەکە. بۆ تێگەیشتن لە سروشتی ئەم ململانێیە و ئایا بێهوودەیە یان نا، دەکرێت لەرێگەی ڕەهەندەکانی داهاتووەوە هەڵوەشێنرێتەوە:
🔶ڕەهەندە ستراتیژییەکانی ململانێكە (بۆچی بەردەوامە؟)
- ڕوانگەی هەژمونی و نفوزی ناوچەیی: ئێران هەوڵ دەدات نفوزی خۆی و مەودای زیندووی خۆی لەڕێگەی تۆڕێک لە هاوپەیمانان و قۆڵە ناوچەیییەکانەوە جێگیر بکات بۆ دڵنیابوونەوە لە کارتەکانی فشار کە هەڕەشەکان لە سنورە ڕاستەوخۆکانی دوور بخەنەوە. لە بەرامبەردا، سیاسەتی ئەمەریکی ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە سەرهەڵدانی هێزێکی ناوچەیی باڵادەست کە هەڕەشە لە هاوپەیمانە نەریتییەکانی بکات (وەک ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو) یان کۆنتڕۆڵی ڕێڕەوەکانی انرژیی جیهانی و گەرووی هورمز بکات.
- ستراتیژیی “لێواری مەرگ” (حافة الهاوية) و جەنگی بریکاران: هەردوو لایەن پشت بە خۆپاراستنی هاوبەش دەبەستن و خۆیان لە ڕوبەڕووبوونەوەی سەربازیی گشتی و ڕاستەوخۆ دەپارێزن کە تێچووی زۆریان لەسەر دەوەستێت. جەنگەکان لەڕێگەی هێرشە سایبەرییەکان، سزاکارییە ئابوورییە قورسەکان، و ئۆپەراسیۆنەکان لەڕێگەی بریکارانەوە بەڕێوە دەچن، کە ئەمانە ئەو ئامرازانەن کە بڕیاربەدەستانی واشنتن و تاران بە کاریگەریان دەزانن بۆ بەدیهێنانی دەستکەوتەکان بەبێ تلیزانەوە بۆ ناو جەنگێکی ناوچەیی کراوە.
- ئاساییشی ئیسرائیل و بەرژەوەندییە سەرەکییەکان: بۆ واشنتن، ئاساییشی ئیسرائیل هێڵێکی سووری ستراتیژییە، لە کاتێکدا تاران دوژمنایەتی لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمەریکی و ئیسرائیلی بە بەشێکی بنەڕەتی لە شەرعییەتی سیاسی و عەقیدەیی خۆی دەزانێت.
🔶ڕووەکانی بێهوودەیی و نەبوونی جدوی (ڕوانگەی تێچوو و دەرئەنجامەکان)
- تێچووی مرۆیی و ئابووریی قورس: گەلان ناوچەکە هەمیشە لە هێڵی پێشەوەی ئاگرەکەدان، و ئەو وڵاتانەی وەک عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن تێچووی وێرانکەری ئەم ململانێ درێژخایەنە هەڵدەگرن، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک سەرکەوتنی یەکلاکەرەوە بەدەستبهێنێت کە نەخشەکە بەو شێوازە دابڕێژێتەوە کە ئارەزووی دەکات.
- بازنەی قەیرانە داخراوەکان: مێژووی نزیک سەلماندویەتی کە خولەکانی پەرەسەندن تەنها ئاڵۆزیی زیاتر و پەککەوتنی ڕێڕەوەکانی گەشەپێدان دەچێنن، و سیستەمی ئێرانی دەناڵێنێت بەدەست قەیرانە توندە ئابوورییەکانەوە بەهۆی ئەو سزایانەی کە بەستراونەتەوە بە بەرنامە ناوکۆییەکەی و نفوزی ناوچەیییەوە، لە کاتێکدا واشنتن شکست دێنێت لە ڕیشەکێشکردنی ئاڵۆزییەکان یان سەپاندنی ڕێککەوتنێکی کۆتایی کە ڕازی کەر بێت بۆ هاوپەیمانەکانی و مسۆگەریی سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.
- بەرنامەی ناوەکیی وەک نموونەیەک بۆ بێهوودەیی: سەرەڕای سزاکان و گۆشەگیرکردنی سیاسی، ئێران بەردەوامە لە پێشخستنی تواناکارییە ناوەکییەکانی، لە کاتێکدا واشنتن و تەلئەبیب ترسیان هەیە لە گەیشتن بە خاڵی بگەڕانەوە. ئەم پێشبڕکێ بەردەوامەی ساڵانی دوورودرێژ بێ ئاسۆیەکی ڕاستەوخۆ بۆ چارەسەری دیپلۆماسیی گشتگیر، ڕەنگدانەوەیەکی ناپوچ دەداتە پاڵ بەڕێوەبردنی قەیرانەکە لەڕێگەی سیاسەتی “بەڕێوەبردنی ململانێ” لەبری چارەسەرکردنی.
ململانێی ئەمەریکی-ئێرانی خاوەن بایەخێکی سیاسی و عەقیدەییە بۆ لایەنە چالاکەکان کە بەڕێوەی دەبرێن بۆ بەدیهێنانی دەستکەوتەکانی نفوز و ئاساییشی نەتەوەیی تەسک، بەڵام لە بەرامبەردا جەنگێکی بێهوودە و ماندووکەرێکی درێژخایەنە بۆ ناوچەکە و گەلانەکەی کە باجی ململانێیەکی نفوزی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەدەن کە بە چارەسەرێکی ڕیشەییی دادپەروەرانە کۆتایی نایەت.









