فراكسیۆنی پارتی له‌سه‌ر پرسی به‌نزین هاته ده‌نگ
ئه‌مڕۆ دووشممه 27ی 7ی 2026، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پرسی به‌نزین هاته ده‌نگ.
له‌پرێس كۆنفڕانسێك دا فراكسیۆنی پارتی داوای كرد كه ڕێژه‌ی نه‌وتی خاو بۆ پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم زیاد بكرێت، تاوه‌كو تێچووی به‌رهه‌م هێنانی بهرمێلێك به‌نزین كه‌متر ببێته‌وه له‌پێناو دابه‌زینی نرخه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییان.
فراكسیۆنی پارتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك به‌نزین له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌رێم، ده‌بێت به‌غدا هاوسه‌نگی بپارێزێت و یارمه‌تیده‌ر بێت تاوه‌كو تێچووه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌م ببێته‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین به‌هه‌مان نرخی عێراق كه 450 دینارییه.









