ئیتاڵیا بەرزترین خەڵاتی فەرمی خۆی بە نێچیرڤان بارزانی دەبەخشێت

ئیتاڵیا ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە هەولێر، بەرزترین پلەی ڕێزلێنانی فەرمی خۆی، «سوارچاکی خاچی گەورە» (Grand Cross)، بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەبەخشێت.

ئەم نیشانە، کە بەرزترین پلەی ڕێزلێنانی فەرمی ئیتاڵیایە، بە پێشنیازی وەزارەتی دەرەوە و پاش پەسەندکردنی ئەنجوومەنێکی تایبەت پێدەبەخشرێت.

نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵوێزی ئیتاڵیا لە عێراق، بە نوێنەرایەتیی سێرگیۆ ماتەرێلا، سەرۆک کۆماری ئیتاڵیا، مێدالیاکە رادەستی نێچیرڤان بارزانی دەکات.

ئەم ڕێزلێنانە تەنها بۆ سیاسەتمەداران نییە، بەڵکو بە کەسانێکیش دەبەخشرێت کە لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆژیا، مرۆیایەتی، بازرگانی، کەلتوور و هونەردا ڕۆڵێکی بەرچاویان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیتاڵیا هەبووە