سەرۆکی نووسینگە پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات


ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/7/8 بەڕێز د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.


لە دیدارێکدا، جەخت لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و هاریکاریی هاوبەشیان کرایەوە و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان لە کایە جیاجیاکاندا، خرایە بەر باس.

لە تەوەری ناوخۆدا، وێڕای خستنەڕووی پەرەسەندنە سیاسییەکان لەسەر هەردوو ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە و هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنیان، تاوتوێ کران.

هەڵسەنگاندنی ڕەوشی هەرێمی و دۆخی هەڵواسراوی ئەمنیی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو، لەمبارەیەوە، هەردوولا لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆ و دانوستاندن لەپێناو جێگیرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هاوڕا بوون.