یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان گەیشتنە مەدینە
کاروان ستوونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەرەو شاری مەدینە بەڕێ کەوتن. ئەم کاروانە لە 1,027 حاجی پێکدێن و لەلایەن ستافی تایبەتی پرۆسەی حەج لە شاری مەدینە پێشوازییان لێ دەکرێت.
گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیان بەپێی ئەو خشتەیەی کە پێشتر دانراوە بەردەوام دەبێت. بەپێی پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ڕێکەوتی 10/6/2026 سەرجەم حاجیانی کوردستان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە خاکی نیشتمان.
حاجییەکان دوای بەجێهێنانی ئەرکە ئایینییەکانیان لە مەککە، ئێستا بۆ سەردانیکردنی مەرقەدی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و ئەنجامدانی نوێژەکان لە مزگەوتی نەبەوی، ڕوویان لە شاری مەدینە کردووە. تیمەکانی فریاگوزاری و سەرپەرشتیارانی حەجی کوردستان بەردەوام لە خزمەتیان دەبن تا کاتی گەڕانەوەیان بۆ کوردستان.









