وەزارەتی نەوت دەستپێکردنی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری کەرکوک- فیشخابورەوە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوتی هەرێمی کوردستان، دەستپێکردنی هەناردەکردنی لە ڕێگەی بۆری کەرکوک-فیشخابور-تورکیا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە توانای کۆی ئەو بۆرییە دەگاتە ملیۆنێک و 600 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بۆ زانیاری زیاتر سەبسکرایبی کەناڵی تێلێگرام بکەن.

ساحیب بازون، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، “ئۆپەراسیۆنەکانی هەناردەکردن لە ڕێگەی تانکەرەکانەوە بۆ سوریا، گەیشتن بە بەندەری بانیاس، بەردەوامن”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “لەم نزیکانە هێڵی بۆری کەرکوک- فیشخابور-تورکیا دەستپێدەکات، هەروەها ڕێگە بە لێشاوی سەرەتایی بە بڕی دیاریکراو دەدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم بۆرییە توانای 1.6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەیە و دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەی هایدرۆستاتیک دەچێتە خزمەتەوە”.