پەیامی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک.
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
۲۱ـی شوباتی هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی زمانی دیكه، بەم بۆنەیه‌وه پیرۆزباییەکی گەرم لە سه‌رجه‌م مامۆستان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان ده‌كه‌م، به تایبه‌ت مامۆستایان و قوتابییانی به‌شه‌كانی زمانی كوردی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.
لەبەندی ۲۹ـی پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژه به گرنگی مافی پاراستن و به‌كارهێنانی زمانی دایک كراوه، بەگوێرەی زانیارییەكانی ڕێكخراوی جیهانیی یونسكۆ زیاتر لە شەش هەزار زمان لەسەر ئاستی جیهاندا هەن بەداخەوە زۆربەی ئەو زمانانە فەرامۆشكراون و لە سنووری لەناوچووندان.
زمانیش وه‌ك هه‌ر شتێكی تر پێویستی به خزمه‌تكردن و پاراستن و په‌ره‌پێدان هه‌یه كه ئه‌ویش بریتییه له گرنگیدان به به‌كارهێنان، بۆیه پاراستن و به‌گرنگزانین و پەرەپێدانی زمانی دایک ئەرکێکی گرنگ و لەپێشینەی مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆیه، زمان خێزان و کۆمەڵگە ده‌پارێزێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێناسەی مرۆڤ و نەتەوەیە و بەشێکی گرنگی کو‌لتوور و کۆڵەگەی بنەڕەتیی ژیانه.
ئەگەر بایەخدان بە زمانی دایك و ڕێزگرتن لەم ڕۆژە بۆ میلله‌تانی دونیا گرنگ بێت، بۆ ئێمەی گه‌لی كورد زیاتر گرنگ و پێویسته، زمان هۆكارێكی گرنگی مانەوەی مرۆڤ و شارستانییه‌ته، پێویستە جێی بایەخ و گرنگی لەپێشینەمان بێت.
داوا لە مامۆستا و ڕۆشنبیران و پسپۆڕانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌كه‌م، وه‌ك چۆن له ڕابردوو ئه‌ركی خۆتان به‌زیاده‌وه به‌رانبه‌ر زمانی كوردی به‌جێگه‌یاندووه، له داهاتووش باشتر ئەرکی خۆتان بەجێبگەیەنن و هەر کەموکوڕی و کەمتەرخەمییەک هەبێت لە بواری زمانەوانی و گرنگیدان بە زمان چارەسەری بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئامادەیە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست لەم بوارەدا.
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک لە ھەمووان پیرۆزبێت…
پ.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.









