دەوامی فەرمانبەران و قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین لە مانگی ڕەمەزان بەم شێوەیە دەبێت
سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە زێیێ بادینان ڕایگەیاند; ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٧ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجوومەنی زانکۆی سەلاحەدین کۆبوویەوە و بڕیاریدرا دەوامی فەرمی فەرمانبەران کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی بۆ کاتژمێر ١:٠٠ نیوەڕۆ بێت
سەبارەت بە دەوامی قوتابییان بەپێی خشتەی کۆلێژ و بەشەکان قوتابییان وانەکانییان دەخوێنن.









