هۆشیار زێباری هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی عێراق ئاشکرا دەکات
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند” بە وەفدی چوارچێوەی هەماهەنگیمان ڕاگەیاند کە کێشەی ئەوان گەورەترە، ئەویش کاندیدکردنی مالیکییە لە ژێر ڕۆشنایی ڕەتکردنەوەی ئەمریکادا، کە هەڵوێستێکی زۆر ڕوونە، بەڵام وەفدەکە وایان باس کرد کە کێشەیەکی سادەیە.
تائێستا نەگەیشتووینەتە هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
ئەمریکییەکان بە مالیکییان ڕاگەیاندووە هەڵوێستیان ڕوونە؛ ئەمە دوژمنایەتی نییە بۆ ئەو، بەڵکو ئەوان حکومەتێکیان دەوێت کە دوور بێت لە ئێران.
ئەمریکییەکان وتوویانە مامەڵە لەگەڵ هیچ حکومەتێکدا ناکەن کە ناوی کەسانی سەر بە گرووپە چەکدارەکانی تێدابێت، یان ئەو کەسانەی سزای خەزێنەی ئەمریکایان لەسەرە.
ئەمریکییەکان ئاماژەیان بە سەپاندنی سزا کردووە بەسەر کۆمپانیای (سۆمۆ) و گەیشتنی دۆلار، و ڕایانگەیاندووە کە پارەی سیستمێک دابین ناکەن کە سزاکانی ئەوان پێشێل بکات.









