▪ مژدەیەك بۆ مرۆڤایەتی ـ زێیێ بادینان
مژدەیەك بۆ مرۆڤایەتی
ڤاكسینێك دژی شێرپەنجە بەرهەمهێنرا
لەمۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا زاناكان دەستیان كرد بە تاقیكردنەوەی ڤاكسینێك لەدژی شێرپەنجە.
ڤالەنتینا چیكینا، پزیشكی پێشكەوتووی وەرەم، كەسەرپەرشتی تاقیكردنەوەكان دەكات دەڵێت: ئێمە لەمڕۆوە دەستمان كردووە بەتاقیكرنەوەی كردەیی لەسەر نەخۆشەكان، نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمك، گەدە، چەند جۆرە شێرپەنجەیەكی تریش، دەرزییەكەیان بۆ بەكارهێنراوە.
هەروەها دەڵێت: تاقیكردنەوەكان تاكو مانگی هەشتی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبن، تەنانەت بۆ ئەو نەخۆشانەش كە حاڵەتی زۆر پێشكەوتوون و لەكۆنترۆڵ دەرچوون بەكاردێت.
پزیشكەكانی مۆسكۆ دەڵێن: ئەو دەرمانەی تاقیكردنەوەی لەسەر دەكەین، دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لە گەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان و، بەوجۆرەش وەرەمەكان دەپوكێنێتەوە.
دكتۆر سڤیتلانا یەرۆڤیینا، سەرۆكی بەشی تاقیكردنەوەكان لەنەخۆشخانەی مۆسكۆ دەڵێت: بەشەكەی ئێمە نەك تەنها لێكۆڵینەوە لەدەرمانەكان، بەڵكو لێكۆڵینەوەش لەو ئامێرە پزیشكییانە دەكات كە لەچارەسەری نەخۆشییەكەدا بەكاردەهێنرێن.
بۆیە هەمووان مزگێنی ئەوە بەنەخۆشەكان دەدەن كە بەم نزیكانە چارەسەرەكە بەردەست دەبێت بۆ هەمووان.









