پێشمەرگە سیمبوڵى مانەوە و ناسنامەى نەتەوەیەک
رێبوار حەمەلاو شوانى
لە سەرەتادا گرنگە بزانین ، پێشمەرگە هەم لەبوارى کەسایەتییەوە هەمیش وشەوە ، هەڵگرى زانستێکى تایبەت بەخۆیەتى کە لە هیچ نەتەوەیەکى دیکەى ئەم جیهانەدا ناتوانرێت نموونەى بۆ ببینینەوە و لەڕاستییدا ، بەشێکى سەرەکییە لە زاستى مێژوویی، کەلتووریی وفەرهەنگى ، سیاسى و کۆمەڵایەتى کوردستانەوە و کەسایەتییەکەى وەکو تاک هەڵگرى چەندین پەیامە ، لەراستیدا پێشمەرگە بۆ خۆى کۆمەڵگەیە ، پێشمەرگە تەنها ناوێکى نییە ، بەڵکو هەڵگرى دەیان داستانى خەبات و بەرخودانى نەتەوەیەکە ، شانازى و شکۆمەندى کورد، بڕبڕەى مانەوە و داینەمۆى ئازادى و سەربڵندییە ، ئەو هێزەى لە سایەى چیاکانەوە و لە دەشت و دۆڵ و هەموو بستێک ئەم کوردستانە بە سادەترین چەکى شانى ڕووبەڕووى داگیرکەران و ستەمکاران بووەوە ، ئەمڕۆش قەڵاییەکى پۆڵایینە بەرامبەر هەموو دوژمن و نەیارێک و دڵنییاییە بۆ ئارامى و سەقامگیرى کوردستان وهەموو ناوچەکە
بە هەڵدانەوەى لاپەرەکانى مێژووی پڕ سەوەرى پێشمەرگە ، هەزاران ڕۆڵەى ئەم نیشتیمانە خاک و نیشتیمانى کوردستانیان بە خۆێنى خۆیان ئاو داوە ، مێژووییەکى پڕ لە سەروەرى و پڕشنگداریان تۆماڕکردووە ، پێشمەرگە جیاواز لە هەموو هێزە چەکدار و سەربازییەکانى دیکە ناوچەکە و جیهان ، هێزێکى خۆرسکى نەتەوەیی و نیشتیمانى و هەرگیز چاوى لەداگیرکارى و پێشێڵکردنى مافەکانى مرۆڤایەتى نەبووە لە رابردوو و ئێستاشدا ، بەتایبەتى لە نێو دەستوورى هەمیشەیی عێراقى فیدراڵدا بە پێى ماددەى 121 و بڕگەى چوارم ،هێزى پێشمەرگەى کوردستان وەک هێزێکى بەرگریی هەرێمى کوردستانە بڕگە و جێگەى یاسایی و فەرمى دیاریکراوە ، پێشمەرگە لە هەموو قۆناغەکانى مێژوودا ، دژى دیکتاتۆرییەت و تیرۆر و هەر گروپ و تاقمێکى میلیشیایی و نایاسایی و چەکدارى وەستاوەتەوە ، هێزێک کە تەنها تەنها کوردستان بەڵکو لە سەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتیش متمانەپێکراو ە و پاڕێزەرى ئاسایشى و سەقامگیرى ناوچەکەیە ، ئەوەش موژدە و ئاماژەیە کە مێژووى پڕ شانازى پێشمەرگە و ئاماژەیە بە دروستبوونى سوپایەکى نیشتیمانى و سەردەمیانە
پێشمەرگە هەمیشە هێزێکى پارێزەرى سەقامگیرى و ئاستى بووە و هەرگیز چاوى لەداگیرکارى نەبووە ، هێزێک بۆ پشتیوانى ئارامى و دەستکەتەکانى کوردستان و ڕێگەشى نەداوە دوژمنان هێرش بکەنە سەر کوردستان ، ئەمە هەستى بەرگرییە وایکردووە کە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتىشدا پێشمەرگەى وەک پارێزەرى پێکەوەژیانى ئایینى و نەتەوە جیاوازەکانیش بناسرێت ، چونکە پێشمەرگە لەم چەند ساڵەى دواییدا و لەشەڕى جیهانى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر پارێزگارى لە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان کرد و ناوچەکە و هەموو جیهانى پاراست
ئاسایشى و ئارامى ناوچەکە ، بەتایبەتى هەرێمى کوردستان ، بووەتە جێگەى ئومێدى هەموو جیهان ، ئەوەش بەندە بە هێزێکى تەبا و نیشتمانى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان و ڕێگەش نەدات ئارامیی ناوچەکە بشێوێنڕێت ، بۆیە ئەم هەنگاوەەى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ، بۆ دۆخى ئێستا زەروورەتێکى مێژووییە ، بەتایبەتى کە عێراقیش بەهۆى بوونى دەیان گروپى چەکدارى و میلیشیایی نایاسایی لە ژێر هەڕەشەیەکى زۆر و گوشارێکى قورسى ئەمەریکا وهاوپەیماناندایە ، بۆیە بوونى یەک هێزى پێشمەرگە و تۆکمە دەتوانێت قەوارە و دەستکەوتەکانى کوردستان بپارێزێت و لەهەمانکاتیشدا لە سەر ئاستى نێودەوڵەتیش زیاتر پشتیوانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بکرێت ؛ لە هەمانکاتیشدا ئیتر کاتى ئەوە هاتووە ، حکوومەتى عێراقى فیدڕاڵیش ، بە پێى دەستوور ماف و ئیمتیازات و چەک و تەکنۆڵۆژیان بۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان دابین بکات و وەک رابردوو سیاسەتى پەراوێزخستن نەگەڕێتەبەر ، چونکە مێژوو سەلماندوێتى پێشمەرگە هێزێکى فەرمى و دەستوورى و نیشتیمانەییە و وەک مەوداى نێوان زەوى و ئاسمان لەگەڵ هەر گروپ و تاقمێکى چەکدارى و میلیشیایی نایاسایی وەلائیی جیاوازى هەیە
مێژوو و شوناسى مێژووى پێشمەرگە
مێژوو و بەرخودانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان گڕێدراوە بەخەباتى رەواى نەتەوەکەوە کە زیاتر لە یەک سەدەیە بەرگرى لە شوناس و بوونى خۆى دەکات بەرامبەر بە داگیرکەران و دوژمنان و ستەمکاریدا ، پێشمەرگە لە نێو جەرگەى بزاڤى رزگاریخوازى کوردستندا لەدایکبووە و ڕەگ و ڕیشەى لە قووڵایی خاکى کوردستان داکوتاوە ، بۆیە ، پێشمەرگە تەنها هێزێکى چەکدارى ئاسایی نییە ، بەڵکو چیاییەکى سەرکەشە بۆ پارێزگاریکردن لە شکۆى نەتەوەیی ولەهەموو قۆناغە سەختەکانى خەباتدا توانیووێتى دەستکەوەکان بپارێزێت و لە سەر ئاستى ناوخۆ و دەرەوە متمانەپێکراوە
پێشمەرگە پیشمەرگە لە دەستووى هەمیشەیی عێراقى فیدڕاڵدا
لەڕووى دەستوورییەوە ، هێزى پێشمەرگەى کوردستان بە پێى ماددەى 121ى دەستوورى هەمیشەیی ، وەک هێزى پاسەوانى هەرێم دانپێدانراوە و بەشێکى فەرمى و دانەبڕاوە لە سیستەمى بەرگریی گشت و لە ژێر چاودێرى و فەرماندەیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان دایە و پەیوەندییەکى هەمەلایەنە و بەهێزى لەگەڵ هێزەکانى هاوپەیمانان هەبووە بۆ ڕووبەڕووبونەوەى تیرۆریستانى داعش و سەدان شەهید و بریندارى هەبووە ، ئەمەش وایکردووە کە پێگە و ناوى پێشمەرگەى لەسەر ئاستى جیهانى بەهێزتر و پتەوتر بێت و وەک هاوبەشێکى متمانەپێکراو مامەڵە لەگەڵ پێشمەرگەى کوردستان بکرێت؛ هەمیشە پێشمەرگە هۆکارى سەرەکى پارێزگاریکردن سەقامگیرى بووە لە ناوچەکەدا و لە کاتە سەختەکاندا ، ئارامى و سەقامگیرى بۆ هەزاران ئاوارە و پەنابەر هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاکان فەراهەمکردووە، پێشمەرگە پشت بە ئیرادەى گەلێک دەبەستێک کە چاوى تاقە پارێزەرى ژیان و شکۆى خۆیان تەماشاى دەکەن
پیشمەرگە هێزێکى ڕێکخستوو و ئازادیخواز و دادپەوەر
ئەمڕۆ هێزى پێشمەرگەى کوردستان ، تاکە هێزە کە بتوانێت هەوێنى سەقامگیرى ئاسایش و ئارامى کوردستان و عێراق و ناوچەکە بێت ، چونکە بەدرێژایی دەیان ساڵ خەباتى پێشمەرگە ، هێزێکى ڕێخکست و ئاست بەرزە لە رووى سەربازییەوە کە لەسەر بنەماى باوەڕبوون و بە ئازادى و دا









