دواى رزگاربوونى 2003 کۆتا دەرفەتى عێراق رزگاربوونێکى دیکە لە2026 دا


رێبوار حەمەلاو شوانى
دواى چەندین ساڵ پەردەى تاریکى و ستەمکارى دیکتاتۆرییە ، رزگاربوونى عێراق لە ساڵى 2003 لە سەردەستى هاوپەیمانان بە سەرکردایەتى ئەمەریکاوڕۆڵى بەرچاوى گەلى کورد ، هیواکان بۆ گۆڕینى سیماى سیاسى و هەڵوەشاندنەوەى بنەکانى دیکتاتۆرى و فاشیزیمى هیوایەکى ئارامى و سەقامگیرى بۆ ناوچەکە گەڕایەوە ، بەڵام ئەو خەونە زۆر بە زوویی کۆتایی هات ، چونکە جارێکى دیکە بیرتاکڕەویی و زڵبوونى هەژموونى مەزهەبى و تایفى باڵى بەسەر عێراقدا کێشایەوە و بەخێرایی دەیان گروپى میلیشیایی و تیرۆریستى لە عێراق سەریهەڵدایەوە و بووە هۆکارى کارەساتى مەزن و ڕشانى خوێن ، وێراى ئەوەى راگەیاندن کۆتایی هاتنى داعش وسەرکەوتن بە سەر تیرۆردا ، بەڵام مانەوەى سەدان گروپى میلیشیایی لە دەرەوەى دەسەڵاتى حکوومەت و بیرى تایفى و مەزهەبى و بەردەوامى دەستوەردانى دەرەکى ، عێراق دواى 23 ساڵ نەک هەر بەرەو دامەزراوەیی هەنگاویی نە ناوە ، بەڵکو بەرەو تونێڵێکى تاریکتر هەنگاوی ناوە و چاوەروانى ئاسۆیەکى روونى لێناکرێت ، بەتایبەت لە ئەگەر کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکاوهاوپەیمان لەدواى 30ى 9ى 2026 دا
بۆچى عێراق نەیتوانیووە خاوەن سەروەرى خۆى بێت ؟ لە چەند خاڵێکدا ئاماژەى پێدەکەێن :
یەکەم ،، وێراى ئەوەى زیاتر لە %80ى خەڵکى عێراق بەتایبەت گەلى کورد وەک دووەم گەورە نەتەوە دەنگیان لەسەر دەستوورى هەمیشەیی عێراقى فیدراڵى دا ، بەڵام هەر بەخێرایی هێزولایەنە باڵادەستەکانى عێراق ، لە بەڵێنەکانیان پاشگەز بوونەوە و خۆیان لە جێبەجێکردنى دەستوور پاشگەز کردەوە ، بەخێرایی حکوومەتێکى سێبەریان لە نێو حکوومەت دروستکردن ئەو حکوومەتەش ڕاستەوخۆ لە ژێر هەژموونى میلیشیا و گروپە تایفى و مەزهەبییەکان و وەلائییەکان بەڕێوە دەبرێت و کاریگەریان لە سەر هەموو بڕیارە چارەنووسسازەکان هەیە و دەستیان بەسەر هەموو جومگەکانى بەڕێوەبردن ، ئەمنى ، ئاسایش و ئابووریدا گڕتووە و واتە عێراقى 2003ى رزگاربوونى دیکتاتۆرییان لە بەرژوەندى و پلان و بەرنامەکانى خۆیان بەکار دێنن ، ئەوەش عێراقى فیدراڵى لە خاوەن سەروەرییەوە گۆڕیووە بۆ عێراقێکى بارمتەکراو و بێ سەروەریی و مەیدانى یەکڵاکردنەوەى ململانێی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان
دووەم ،، ئەوەى رەوشى عێراق رۆژ بەرۆژ زیاتر مەترسیدارتر کردووە ، هۆکار و هەژموونى دەرەکییەکانە بەتایبەت ئێران بە هۆى بەرژوەندییە سیاسى و سەربازى و ئابوورییەکانى ئامادە نییە دەستبەردارى عێراق بێت ، ئەوەش بە روون و ئاشکرایی لەماوەى چەند ساڵى رابردوو و لە سەر زارى گەورەبەرپرسانى تاران ئاماژەى پێکراوە و هەندێکیان عێراق وەک پارێزگایەکى دیکەى ئێران دەبینن و بەغدا بە شوێنى هەموو خۆیان لە ناوچەکە دەبینن و ئامادەنین لە ژێر هیچ گوشارێکدا دەستبەردارى بن
سێیەم ،، بە هەڵوەستەکردن و سەرنجدان لەگەڵ مامەڵە کردنى حکوومەتى سێبەرى میلیشیایی بەغدا لەگەڵ قەوارەى یاسایی و دەستوورى هەرێمى کوردستان ، بۆمان روون دەبێتەوە لەماوەى چەند ساڵى رابردوو و بەئێستاشەوە هەموو جۆرە کارتێکى گوشاریان چ لەرووى هێرش و پەڵاماردانى تیرۆریستى بگڕە تا بەکارهێنانى هەندێک کەس ولایەنى بەکرێگیراویی کوردى زمان لە ناوخۆى کوردستان بەکارهێناوە و ئەوان هەرگیز باوەریان بە هاوبەشى و دەستوورى و مافەکانى گەلى کورد نەبووە و هەمیشە بە هاووڵاتى پلە دوو و پلە سێ مامەڵەیان لەگەڵى کردووە و هەمیشە بە زمانى گەمارۆدان و مووشەک و درۆن و داگیرکارى پەلامارى کوردستانیان داوە ، بەتایبەتى بەهۆى هەژموونى ئێران بە سەر ئەو تاقم و گروپە میلیشیا عێراقییانە ، هەمیشە هەرێمى کوردستانیان بە گەورەترین بەربەست لەبەردەم جێبەجێکرددنى خەونەکانیان دەبینن
چوارەم ،، گروپ ومیلیشیایانە بە ناوى جیاواز و حەشد ، کە لەدەرەوەى یاسا و ژێر دەسەڵاتى حکوومەتى فەرمى عێراقى فیدڕاڵى کار دەکەن و هەرگیز باوەریان بە ئاوەدانى و گەشەسەندن و پێشکەوتن نییە ، دۆخى شارەکانى بەغدا و ناوەڕاست و باشوورى عێراق لەماوەى 23 ساڵى رابردوو و بەئێستاشەوە و ئینجا ئاشکرابوونى تاڵانکارى و گەندەڵى و قۆرخکارى ملیارد دۆلارى بەڵگەیەکى حاشاهەڵنەگرن لەگەڵ ئەوەى عێراق خەونى بە دیموکراسیی بوون و سەقامگیرى و متمانەى لە سەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتیش لەدەستداوە ، ئەوەش مەترسییەکى گەورەیە بۆ سەر ئێستا وداهاتووى عێراق ، چونکە عێراق ئێستا تەنها لە خزمەت جێبەجێکردنى نەخشە وپیلانى وڵاتانى ناوچەکە بۆ کارى تێکدەرانە و تیرۆر و توندڕۆیی

پینجەم ،، ئێستا قۆناغێکى گرنگ و مێژووییە بۆ گەلى کورد و هەرێمى کوردستان ، پێوستە هەنگاوەکانى زۆر ژیرانە بێت لە نێو شەڕ و ململانێ و بەریککەوتنەکانى ناوچەکەدا ، گرنگە هەموو هێزولایەنە کوردستانییەکان بە یەکدەنگى و تەبایی مامەڵە بکەن و بەهەموو شێوەیەک نەبنە لایەنێکى شەڕى ئەمەریکاوئیسرائیل دژى ئێران ، لە هەمانکاتیشدا بە تەبایی ڕووبەرووى هەموو ئەو هەڕەشە و پیلانگێرییانەى میلیشیا وەلائییەکان بوەستنەوە ؛ چونکە عێراق لە سەر لێوارێکى مەترسیدار و هەڵدێران دایە ، ئەگەر خۆی لە چەنگى هەژموونى ئێران رزگار نەکات ، خۆشیان دەزانن ئەگەر ئەم کارە نەکەن ، ئەمەریکا گورزێکى کوشندەى ئابوورى لە پەیکەرى عێراق دەدات و بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پێدێنێت
شەشەم ،، دەرفەتێکى مێژوویی و گرنگ بۆ گەلى کورد هەتاتۆیە ئاراوە تا پێداگرى لە سەر جێبەجێکردنى مافە دەستوورییەکانى خۆى بکات ، هیچى دیکە کات بە فیرۆ نەدات ، بەتایبەتى کە ئێستا عێراق وەک دەوڵەتێکى میلیشیایی خاوەن حکوومەتێکى سێبەرە و لە هەموو ساتێکدا ئەگەرى هەرەسهێنانى هەیە ، داهاتوویی عێراق بەندە بە جێبەجێ کردنى دەستوور و بونیاتنانى دەوڵەتێکى خاوەن دامەزاروەیی و کۆتایی هێنان بە هەژموونى میلیشیا تیرۆیست و نایاساییەکان
ئەوەى بۆ گەلى کورد لەم دەرفەت و قۆناغە مێژووییەدا گرنگە ، تەبایی و یەکدەنگى نێوماڵى کوردستانە ، بەهێزکردنى سەنگ و پێگەى قەوارەى هەرێمى کوردستان و خۆپاراستنە لە شەڕى جەمسەرە ناوچەییەکانە و عێراقێک کە م