دەرکردنە دەگمەنەکان مۆساد دەهەژاند ئایا ئەمە دەتوانێ شکستی گرەوی ئیسرائیل لەسەر ڕووخانی ڕژێمی ئێران ئاشکرا بکات؟
ماڵپەڕی ئەمریکی “The Intercept” بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو دەرکردنە دەگمەنانەی لە ناو دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ئیسرائیل (مۆساد) ڕەنگدانەوەی ئەو شکستە لە بەدەستهێنانی چەند ئامانجێک کە ئیسرائیل لە شەڕی دژی ئێران پشتی پێ بەستووە.
ئەم ئامانجانە بریتین لە لاوازکردنی رژێمی ئێران، هەڵگیرساندنی ناڕەزایی ناوخۆیی بەرفراوان، هەروەها لاوازکردنی ژێرخانی ئاسایشی تاران و سنووردارکردنی توانای بۆ بەکارهێنانی گەرووی هورمز.
گۆڕانکاری دەگمەن لەناو مۆساد
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکی نوێی مۆساد ڕۆمان گۆفمان سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەشی ئێرانی لە کار لابردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی The Intercept، دوایین لابردنی گەورە کە پەیوەندی بە شکستێکی گەورەی ئۆپەراسیۆنی ناو مۆساد هەیە دەگەڕێتەوە بۆ دوای هەوڵی کوشتنی خالید مەشعەل سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە عەممانی پایتەختی ئوردن لە ساڵی 1997.
ماڵپەڕەکە پێی وایە کاتی ئەم گۆڕانکارییانە زۆر گرنگە لە کاتێکدا هەڵسەنگاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسرائیل نەیتوانیوە ئۆپەراسیۆنە سەربازی و هەواڵگرییەکانی لەناو ئێراندا بگۆڕێت بۆ گۆڕانکارییەکی سیاسی گەورە یان داڕمانی دامەزراوەکانی دەوڵەت.









