ئەمڕۆ ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە هەرێمی کوردستان کرد
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان – نووسینگەی ڕێکخەری حکومەتی هەرێم بۆ داکۆکیکاری نێودەوڵەتی
بە هەماهەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران
هەولێر، ١٩ی ئابی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە هەرێمی کوردستان کرد بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی مرۆیی کە جێگەی نیگەرانی هەردوولایە.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی ئاوارە ناوخۆییەکان و ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ئاوارە ئێزیدییەکانی شەنگال و ئەو ئاڵنگارییە مرۆییانەی کە بەردەوام ڕووبەڕوویان دەبنەوە، لەوانە شوێنی حەوانەوە، پاراستن، بژێوی ژیان، و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.
هەردوولا باسیان لە گرنگی دروستکردنی هەلومەرجێک کرد بۆ گەڕانەوەی سەلامەت و ئارەزوومەندانە و شکۆمەندانە و بەردەوامی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان. جەختیان لەوە کردەوە کە گەڕانەوەی بەردەوام پێویستی بە ئاسایش، سەقامگیری، دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، نیشتەجێبوون و دەرفەتی بژێوی و هەلی کار هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا باس لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال کرا، هاوکات لەگەڵ گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدراڵی عێراق، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بۆ پاڵپشتیکردنی ئاوارە و گەڕاوەکان و وەڵامدانەوەی پێداویستییە مرۆییەکانیان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کاریگەری پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دواییە کرا، لەوانەش هێرشەکانی هەرێمی کوردستان لە 17ی ئابی 2026، لەسەر دۆخی مرۆیی، سەلامەتی مەدەنی، و ژینگەی کارکردن بۆ ڕێکخراوە مرۆییەکان.
هەروه ها هەردوولا بیروڕایان له باره ی پێشهاته ناوچه یییه کان و کاریگەرییه مرۆیییه کانیان ئاڵوگۆڕ کرد و جه ختیان له سەر گرنگی پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیل و پاڵپشتیکردنی پێکهاته زیانلێکه وتووه کان و دڵنیابوون له وه ی ڕێکخراوه مرۆیییه کان ده توانن به شێوه یه کی سه لامه تی و کاریگەر بەرده وام بن له پێشکه شکردنی هاوکارییەکان.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گرنگیی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگییان لەسەر پرسە مرۆییەکان و پاڵپشتیکردنی ئاوارە و ئاوارەکان و گەڕاوەکان و هەوڵدان بۆ چارەسەری بەردەوام بۆ ئاوارەبوون لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.









