بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییە ترسنۆکانەیە دەکەین
بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییە ترسنۆکانەیە دەکەین کە کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی بەڕێز كاك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەم دوژمنكاری و دەستدرێژییە، پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانیی ئێمەیە، كارێكی دوور لە ئەخلاقی دراوسێیەتی و دۆستایەتییە، ئەو دراوسێیەتی و دۆستایەتییەی كە هەرێمی كوردستان هەمیشە ڕێزی لێگرتووە و پابەندبووە پێوەی.
ئێمە بە بیروباوەڕێكی بەهێزەوە پشتیوانی كاك مەسرور بارزانین کە لەژێر حیکمەت و ڕێنمایی سەرۆك مەسعود بارزانی بەردەوام دەبێت لە خزمەتكردن و پاراستنی كوردستان و درێژەدان بە كاروانی ئاوەدانی و بونیادنان.
درۆن و موشەک ناتوانن ئەو هێزو بیروباوەڕ و ئیرادەیە لاواز بكەن و لەبنی بهێنن.
كوردستان قەڵای مرۆڤە بەهێزو ئازادیخوازەكانە، هەزاران دوژمن ڕۆیشتن و کورد مایەوە و هەمیشەش دەمێنێتەوە.
خودا، كوردستان و گەلی کورد بپارێزێت.
شاگوڵ دڵشاس









