كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق کۆتاییهات

كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق کۆتاییهات و لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، جەخت لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەكەنەوە.

راشیگەیاند، پشتیوانی حكومەت دەكەن بۆ كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا. ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت خاكی عیراق بۆ هێرشكردنەسەر وڵاتانی دیكە بەكاربهێندرێت.