سیروان سەید عاسی بەرپرسی لقی ٣ـی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی
لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند
سەرجەم پارتە سیاسیەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ماوەیەکە داوا دەکەن، ئەندامانی ئێمە بچنەوە ناو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک .
ئەو بابەتە لە ئێستادا لەژێر دیراسات و گفتوگۆدایە ئومێد دەکەین گفتوگۆ و دیراساتەکە دەرئەنجامێکی باشی هەبێت و گەڕانەوەی ئەندامانی ئێمە بۆ نێو کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک چارەنووسێکی باشی هەبێت بۆ کەرکوکی خۆشەویست و بتوانین کارێک بکەین خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکات بەبێ جیاوازی .
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیانمان هەیە بۆ هەموو پێکهاتە و ئاین و ئاینزاکانی کەرکوک و هەوڵیش دەدەین هەموومان پێکەوە بین و بتوانین خزمەتی خەڵکی کەرکوکی خۆشەویست بکەین .









