کورد گۆی مۆندیالە

نیشتمانی کورد بۆ جیهان خۆی گۆو گۆڕەپان مۆندیالە
لە لایەک لە ژێر هەڕەشەی فارسی ئاخوندەی دەجالە

شکێنرا شکۆی پیرۆزی نیشتمانی،مادی مەزن،
دیلی فارس و پاکستان و تورک و چی ئەبو عەگالە

لە دوای ڕوخانی ساسانی پاکتاو دەکرێین تا ئەمڕۆکە
وڵاتی کورد بەدەست عەرەب بە خاک و خەڵکی ئەنفالە

عەرەب لەسەر هەمان هزری ئیحنەل بەدو وێنلعەدو
تووندن دژ کورد چ پاشایی چ کۆماری و چ فیدرالە

لەژێر هەڕەشەی تەعریبن ڕەگ و ڕیشەی مێژووی کوردن کەرکوک خانەقین خورماتو زۆر شار مەخمورە شەنگالە

لایە گورگی مەغۆل خواردی تورکی بەربەری کوردکوژن
یەکن عوسمانی و ئەتاتورک چ ئۆردوغان و ئۆزالە

کورد بێ ماف و ئەرزشکرا وەک تۆپان پێی وەرزشکرا
لە گۆی زەوی خاوەن مێژووی گرێ مراز و نایدرتالە 

بە تۆپ تۆپان بە کورد دەکەن خاکم مۆندیالی جیهانە
کورد ئەشک ڕشتنی بۆما سۆزی شمشاڵ مامە قالە

غالب حەساری 20 11 2022