ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕاگه‌یاندراێكی بڵاو كرده‌وه‌

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕاگه‌یاندراێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، ڕۆژی دووشەممە 16ی ئاداری 2026 پشووی فەرمی دەبێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: “بڕیاردرا ڕۆژی دووشەممە 16 ی ئاداری 2026 لە وەزارەتەکان و سەرجەم پارێزگاکان بەبۆنەی یادکردنەوەی ئەو تاوانانەی کە ڕژێمی سەدەمی بەعس دژ بە خەڵکی عێراق ئەنجامیداون کە بریتین لە کۆمەڵکوژی (هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕی بەکۆمەڵ، ڕاپەڕینی شەعبانی، تیرۆرکردنی زانایان و بەئامانجگرتنی پارتە سیاسیەکان) پشووی فه‌رمی ده‌بێت.