لەم وەرزەی لالیگا بارسێلۆنا 11 گۆڵی لەلایەن یاریزانی یەدەگەوە تۆمارکردووە
فلیک :
بردنەوەیەکی گرنگ، وە پێموایە یارییەکی زۆر باشمان ئەنجامدا.
لە کۆتاییدا هەندێک هەلمان لەدەستدا، ئەمەش کەمێک بێزارکەر بوو، بەڵام بە گشتی دڵخۆشم.
ئێمە سەرنجمان لەسەرە، لە یارییەکەدا، و دەمانەوێت بەم شێوەیە یاری بکەین، بە متمانە و بوێری. پێم وایە ئێمە شایەنی ئەو سێ خاڵە بووین.
دی یۆنگ : هەندێک ئازارم هەیە بەڵام باشم کێشەم نیە.
لامین یامال بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشاکرا ولامین یامال 8 هەلی گۆڵ کردنی دروست کرد لە یارییەکەی ئەمشەو .
دی یۆنگ:
«ئەمڕۆ چەندین هەلمان دروست کرد، ئەمەش کارێکی پۆزەتیڤە، چونکە بەزۆری یاریزانمان هەیە کە زۆر بە باشی کۆتایی بە هێرشەکان دەهێنن.
ئەمڕۆ کۆتاییهێنان بە هەلەکان کەمێک کەمتر بوو، بەڵام سێ خاڵی دیکەمان بەدەستهێنا و ئەمەش گرنگترین شتە.
پێم وایە گرنگترین شت لە ڕاستیدا ئەوەیە کە ئێمە هەل دروست دەکەین، چونکە بە شێوەیەکی ئاسایی دەیانکەینە گۆڵ.
پێم وایە ئەمە ڕووداوێکی کاتییە، چونکە لە بەدرێژایی وەرزەکەدا بینیومانە کە یاریزانمان هەیە هەستی گۆڵکردنیان زۆر بەرزە.
ئەمڕۆ زیاتر لە جاران هەلمان لەدەستدا، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە هەلمان دروست کرد، چونکە کاتێک هەل دروست دەکەیت و بەردەوام دەبیت لە دروستکردنیان، زۆربەی کات یارییەکان دەبەیتەوە.»
کۆتااااایی یاری
بارسێلۆنا بە ئەنجامی 3-1 لە ئێلچێی بردەوە.









