🔴دوای په‌یامه‌كه‌ی (تۆماس باراك) دۆسیه‌ی عێراقیش ده‌درێته ده‌ست سه‌رۆك بارزانی؟
🔴كارزان سه‌باح هه‌ورامی
🟣په‌یامی ئه‌مرۆ30ی1ی2026ی (تۆماس باراك)، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوریا، به پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی، بۆ رێككه‌وتن و ئاگربه‌ستی نێوان حكوومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، زۆر روون و ئاشكرابوون، به‌وه‌ی له ئاستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه (دۆنال تره‌مپه‌وه)، پشتیوانی له‌سه‌رۆك بارزانی كراوه كه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و گه‌شتن به دیالۆگ و لێگه‌یشتن.
🟣دڵنیابن له‌وه‌ی هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه، نه ئاگربه‌ست و نهلێگهیشتن و رێككه‌وتن نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئێستا چونكه نه‌یهیشت گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان ناچاری واقعێك بكرێت كه دواجار ببێته هۆی زیان گه‌یاندن به گه‌لی كورد له‌و پارچه‌یه، و نه‌ك ته‌نیا لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی به‌ڵكو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سوریاشه‌وه ئه‌وه‌زانراوه كه چاره‌سه‌ری پرسی كورد له ناوچه‌كه لای باره‌گای بارزانییه، بۆیه له‌یه‌كه‌م رووداوه‌كانی سوریاوه تائیستاش به‌رده‌وام حكوومه‌تی سوریا به‌تایبه‌ت ئه‌حمه‌د شه‌رع په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل سه‌رۆك بارزانی هه‌بووه.
🟣ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت ته‌واوی دۆسه‌ی رۆژئاوای كوردستان به‌یه‌ك پاكێجه‌وه له‌لای سه‌رۆك بارزانی بوو، رۆڵی سه‌رۆك له ئاراسته‌كردن و كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه، ئه‌مه‌ریكای هێناوه‌ته‌سه‌ر خه‌ت كه ده‌بێت سه‌رۆك بارزانی هاوشێوه‌ی سوریا رۆڵی به‌هێز ببینێت له ئایندهی حكوومه‌تی عێراق و راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی حوكمرانی عێراق، هه‌ر بۆیه له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی تۆماس باراك و سه‌رۆك بارزانی، كه ئه‌مرۆ ئه‌نجام دراوه باراك، داواده‌كات سه‌رۆك بارزانی رۆڵی خۆی ببینیت له ئێستای ئیداره‌دانی عێراق، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه تێروانینی سه‌رۆك بارزانی له ناوچه‌كه فراوان ده‌بێت و له عێراقیشدا ده‌بێت ئه‌و رۆله به‌هێزه ببینیت له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه.
🔹یه‌كه‌م: ئه‌مه‌ریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی ئێستای عێراقی به‌دڵنییه و ده‌یه‌وێت سیاسه‌تێكی نوێ په‌یره‌وی بكرێت كه خواستی ئه‌وانیشی له‌سه‌ر بێت به‌وه‌ی گرفته‌كانی عێراق له‌ناوخۆی یه‌كسانی سفر بكرێته‌وه.
🔹دووه‌م: له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌رۆك بارزانی چه‌ند پێشنیارێكی هه‌بووه بۆ ئیداره‌دانی عێراق ئه‌م په‌یامه له‌ئاستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ناوچه‌كه‌ش به‌ده‌رچه‌ی گرنگی رزگاربوونی عێراق داده‌نرێت و قبولكراوه.
🔹سێیه‌م: سه‌رۆك بارزانی ئه‌زمونێكی دوور و درێژی هه‌یه له ئیداره‌دانی قه‌یران و چاره‌سه‌ری پرسه‌كان بۆیه له‌م كاته‌دا به‌هێزترین سه‌ركرده‌یه له ناوچه‌كه كه ده‌بێت رۆلی له داهاتووی عێراق یه‌كلا كه‌ره‌وه بێت.









