▪ کچێک لەسەر بەرزەپردی بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانییەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کچێک لەسەر بەرزەپردی بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانییەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

سامان نادر بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە (زێیێ بادینان)ی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە کاتژمێر ١٢: ٦ خولەکی بەیانی بووە، کچێک لەسەر بەرزەپردی بەردەم زانکۆی سلێمانییەوە کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

هاوکات سامان نادر ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسەی لەسەر بەرزەپردەکەوە کەوتووەتە خوارەوە لە ڕەگەزی مێ-یە و تەمەنی لەنێوان ١٨ بۆ ٢٠ ساڵدایە و تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرانەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا نازانرێت کە هۆکاری ڕووداوەکە خۆکوژی بووە یاخود کەوتووەتەخوارەوە، کاتێک تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە کچەکە گیانی لەدەستداوە.