▪ شەڕەک دناڤبەرا دوو بنەماڵاندا چێبوو 7 کەس هاتنە کوشتن
لە زیقار شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو بنەماڵەی سەر بە یەک هۆز روویداوە و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژران و شەش کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، شەڕەکە لە قەزای جبایشی پارێزگای زیقار لە نێوان دوو بنەماڵەی هۆزی “شغانبە” ڕوویداوە و تائێستا 7 کەس کوژراون و شەش کەسیش بریندارن.
سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە، ئەوان لە بنەڕەتدا خەڵکی پارێزگای بەسرەن، بنەماڵەیەکیان وەک تۆڵەکردنەوە هاتوون و سێ کەسی بنەماڵەکەی دیکەیان کووشتوە، دواتر بنەماڵەی کوژراوەکە دوایانکەوتوون و 4 کەسیان لێ کوشتوون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە بەردەوامە، ئەگەری پێکدادانی دیکە دەکرێت.
هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە ناوچەکە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەدەن.
ڕووداوەکە دوای ئەوە دێت، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر مامۆستایەک کوژرا، ئەوانیش هاتوون تۆڵەی خۆیان بکەنەوە، شەڕەکە لە ناوچەی ئەلبوجولانە لە زۆنگاوەکانی جبایش لەوپەڕی باشووری پارێزگای زیقار.









